بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بودجەی دامەزراوە مەزهەبییەکان چەندین بەرامبەری بودجەى دامەزراوەى ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە

بودجەی دامەزراوە مەزهەبییەکان چەندین بەرامبەری بودجەى دامەزراوەى ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی بودجەی ساڵی ٩٨ى هەتاوى، پشکی بودجەی ڕێکخراوی ڕووبەرووبوونەوەی قەیران ١٢.٧٥ ملیار تمەنە و بودجەی حەوزەی علمیەی قوم بە تەنیا ٣٠٦.٣ ملیار تمەنە.

 

سەرەڕای ئەوەی ئێران بە وڵاتێکی ڕووداوخوڵقێن بە ئەژمار دێت و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا زۆر ڕووداوی مەرگەساتاوی وەک بوومەلەرزەی بەم و کرماشان ڕووی داوە و ئێستاش لافاوی بەهێزی شیراز خەڵکێکی زۆری کردە قوربانی بەڵام لە بودجەی ساڵى ٩٨ دا پشکی دامەزراوە مەزهەبیەکان لە دامەزراوەی ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانەکان زۆرترە.

هەر بە پێی بودجەی ئێران بەشە بودجەی ئەنجومەنی سیاسەت دانانی پێشنوێژی مزگەوتەکان ٢٠ ملیار تمەن و ناوەندی پڕوپاگەندەی حەوزەی علمیەی قوم ١٥٠ ملیار تمەنە.

خاڵی سرنجڕاکێش ئەوەیە بەشە "بودجەی ڕاهیانی نور" کە ئوردوی بەسیجییەکانی ئێرانە بۆ شوێنە جیاوازەکانی ئێران، بە ٢٥ ملیار تمەن لە بودجەی دامەزراوەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران زۆرترە.

پشکی کۆڕی جیهانی زانایانی ئەهلی بەیت ٣٣ ملیار و ناوەندی جامعە المستەفا ٢٠١ ملیار تمەنە لە بودجەی ساڵی ٩٨ ئێران. لە کاتێکدا ئێران لەگەڵ کێشەی گەورەی ئابووری بەرەوڕوویە، زیادکردنی پشکی دامەزراوە مەزهەبییەکان لە بودجەی ٩٨ ڕەخنەی زۆری بە دواوە بووە، بەڵام بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی دامەزراوەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران لە ئێران تەنیا ٥ لەسەد لە کۆی بودجەی گشتی ئەو وڵاتەی پێ دەبڕێت.

شایانی باسە مایک پۆمپئۆ مانگی گوڵانی ساڵی ڕابڕدوو وێرای پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران ڕایگەیاندبوو قەیرانی گەورەی ماڵی و ژینگەیی لە ئێران هەیە. گەندەڵی هەموو ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و کۆماری ئیسلامی دزی لە خەڵکەکەی خۆی دەکات.