بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٦ رۆژ مۆڵەت دراوەتە شارەداری مهاباد بۆ پێدانی مووچەى کرێکاران

نزیکەی ٧٠٠ کارمەند و کرێکار شارەداری مهاباد ماوەی ٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. کار گەیشتووەتە جێگایەک کە ئەو بنەماڵانەی بژێویان لەسەر شارەدارییە پێداویستی رۆژانەو زەرووریان بە قەرز دابین دەکەن
نزیکەی ٧٠٠ کارمەند و کرێکار شارەداری مهاباد ماوەی ٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. کار گەیشتووەتە جێگایەک کە ئەو بنەماڵانەی بژێویان لەسەر شارەدارییە پێداویستی رۆژانەو زەرووریان بە قەرز دابین دەکەن.
posted onMarch 6, 2018
noبۆچوون

نزیکەی ٧٠٠ کارمەند و کرێکار شارەداری مهاباد ماوەی ٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. کار گەیشتووەتە جێگایەک کە ئەو بنەماڵانەی بژێویان لەسەر شارەدارییە پێداویستی رۆژانەو زەرووریان بە قەرز دابین دەکەن. بەم دواییانە هەڵمەت کەریمی کارمەندی شارەداری بەهۆی قەرزداری و فشاری ماڵییەوە لە دەفتەری ئیداریی شارەداری خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا. لانی کەم ٣ کارمەندی دیکەی شارەداری ئەو شارستانە بەهۆی فشاری ماڵییەوە کە لە ئەنجامی دواکەوتنی مووچەکانیان درووست بووە تووشی سەکتە بوون و گیانیان لەدەست داوە. کەریم ئەحمەدپوور یەکێک لە کارمەندانی شارەداری مهاباد بوو کە بەهۆی نەبوونی پوڵی پێویست بۆ کڕینی دەرمان گیانی لەدەست دا.

ژمارەیەک لە کارمەندانی شارەداری کە لەژێر فشاردا هەوڵی خۆکوشتینان داوە لەلایەن هاوکار و دڵسۆزەکانیانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی پەشیمان کراونەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە کامران عەلیزادە ئازەر شارەداری مهاباد و حامدی حەیدەری رەئیسی شووڕای شار و سەید عەباس حوسەینی، ئیبراهیمی کەریمی، کاوە خزری، سامان راهنما و یونس قۆیتاسی ئەندامانی شوورای شار بڕیاری خەرجکردنی بودجەی تەعمیرو نۆژەنکردنەوەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد و دابەشکردنی مووچەی ٥١ کارگەرو کارمەندی ساختومانسازی ئەو پڕۆژەیە لە بودجەی شارەدارییان ئیمزا کردووە. بەپێی وتەی سەرچاوەکانی ئێمە لە شارەداری، ئیتلاعاتی مهاباد، بەڵێننامەیان لە شارەدار و ئەندامانی شووڕای شار وەرگرتووە کە باسی ئەو بوودجەیە نەکەن. جیا لەوە، خەرجی تەواوی ئەو دوربینانەی کە لە چوارڕێ و جاددە ئەسڵییەکانی مهاباد دانراون کە دەیان ملیارد تمەنە لە بودجەی شارەداری و بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دابین کراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد کۆنتڕۆڵی تەوای دووربینە چاودێرییەکانی ناو شاری بۆ بەناو کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ لەدەست دایە.

ئێستا کرێکار و کارمەندانی شارەداری مهاباد بڕیارە تا ٦ رۆژی دیکە چاوەڕێ بن کە مووچە دواکەوتووەکانیان وەربگرن، ئەگینا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەرگای شارەداری مهاباد لە رۆژی شەممە ١٢ی رەشەممە ئەنجام دەدرێ. بێگومان خەڵکی مهاباد لەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بەشداری دەکەن.

ئەندامانی شووڕای شاری مهاباد کە لەسەر بنەمای بەڵێنی وەرگرتنی مووچە دواکەوتووەکانی کارمەندانی شارەوانی هەڵبژێردراون، فرسەتیان هەیە کە بەڵێنەکانی خۆیان بە خەڵک بێننە جێ. ئەگەرنا کرێکارانی شارەداری و خەڵکی مهاباد حیسابی خۆیان لە ئەندامانی شووڕای شار جودا دەکەنەوە. هەروەها شارەداری بەڕێز کامڕانی عەلیزادە ئازەر دەبێ بۆ خەڵک شیبکاتەوە کە بۆچی سەهمی دامەزراندنی ١٠٠ کارمەند بۆ شارەداری مهاباد لەلایەن کاربەدەستانی ئوستانی هەڵوەشێندراوەتەوە و دراوە بە شارستانەکانی دیکە.

ئەم هەواڵ و دوادەرفەتەی کارمەند و کارگەرانەی شارەداری مهاباد بڵاو بکەنەوە.