بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پاڵێواراوێکی ئیسرائیل: ئەگەر پێویست بێ دژی ئێران چەک بە کار دەهێنێن

پاڵێواراوێکی ئیسرائیل: ئەگەر پێویست بێ دژی ئێران چەک بە کار دەهێنێن
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2019
noبۆچوون

 

بنی گانتس، پاڵێوراوی هەڵبژرادنەکانی پەڕلەمانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە گووتی "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ناسڵەمینەوە لە بەکارهێنانی هێز".

 

بنی گانتس کە بۆ کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناسراو بە " ئایپک" قسەی دەکرد، ڕوانگەی خۆی بەرامبەر ئاشتی نێوان فەلەستین ـ ئیسرائیل هێنایە زمان و گووتی: کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی کەرانەی باختەری چۆمی ئوردن لە ژێر دەستی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.

ژەنەڕاڵ گانتس، سەرۆکی پێشووی ستادی ئیسرائیل، بە ڕەقیبێکی سەرەکی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.