بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپاى پاسداران لە ئاوى لێڵ ماسى دەگرێت!

سوپا لایەنی سەرەکی مامەڵەکردنی دۆلارە لە ئێران!
سوپا لایەنی سەرەکی مامەڵەکردنی دۆلارە لە ئێران!
posted onJune 17, 2018
noبۆچوون

 

سەرچاوەیەکى سوپاى پاسداران بە ئاڤاتودەى گوت "سوپا پێنج هەزار تەن برنجى لە تایلەند و ئۆرۆگواى کڕیوە کە بڕیار بوو بۆ پێشگرتن لە هەڵکشانى بەهاى برنج لە مانگى ڕەمەزان کیلۆی بە ٣٩٠٠ تمەن بیفرۆشرێت، بەڵام بەشێکى زۆر کەم لەم برنجە گەیشتووەتە ئێران، چونکە سوپا بە نهێنى لەگەڵ چەند بازرگانێک ڕێک کەوتووە و برنجەکانی بە ٥٠٠ تومەن هەرزانتر بفرۆشێتە عێراق و لە بەرامبەردا دۆلار بدرێتە سوپاى پاسداران.

شکانى بەهاى دراوى ئێران لەم چەند مانگەى ڕابردوو بێ وێنە بووە و ئێرانى ڕووبەڕووى قەیرانێکى گەورە و قورس کردووەتەوە. فەرماندەکانى سوپاى پاسدارانیش هەوڵ دەدەن لەم دۆخە خراپە ئابووری و هەرجومەرجەى ئێران پارەیەکى گەورە بخەنە گیرفانى خۆیانەوە.