بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی عەمانیشى لەدەست دا

کۆماری ئیسلامی عەمانیشى لەدەست دا
AvaToday caption
گورزێکی دیکە بەر کۆماری ئیسلامی کەوت و بەو شێوە تاران دۆستێکی دیکەی ناوچەیی لە دەست دا
posted onMarch 25, 2019
noبۆچوون


 

ئەمریکا لەگەڵ عەممان بۆ کەڵک وەرگرتن لە دوو بەندەری دوقم و سەلالە گەیشتۆتە ڕێککەوتن. بەو ڕێککەوتنە هێزەکانی ئەمریکا دەستڕۆیشتوییان لە کەنداوی فارس زیاتر دەبێ و هەروەها پێویستی ئەمریکا بە هاتووچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورموز کەمتر دەبێت.

 

مارک سیورز باڵیۆزی ئەمریکا لە عەممان و محەمەد بن ناسر بەرپرسی گشتی وەزارەتی بەرگری عەممان ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عەممان ئەوڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئەو ڕێککەوتنە ئیزنی ئەوە بە هێزەکانی ئەمریکا دەدا کەڵک لە دامەزراوەکانی دوو بەندەری سەلالە و دوقم هەڵکەوتوو لە ناوەندی پارێزگای زەفار وەرگرێ و جەخت کردنەوەی دوو وڵاتە لەسەر دەروەستیان بە بەرەوپێش بردنی ئامانجە ئەمنیە هاوبەشەکانیان.

پەیوەندى سەربازى نێوان ئەمریکا و عەمان

پەیوەندى سەربازى نێوان ئەمریکا و عەمان