بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گووشارى گەمارۆى ئابوورى لەسەر ئێران و لێخۆشبوونى عێراق لەو گەمارۆیانە

گووشارى گەمارۆى ئابوورى لەسەر ئێران و لێخۆشبوونى عێراق لەو گەمارۆیانە
AvaToday caption
ئەمریکا بە مەرج لێخۆشبوونی کاتی عێراقی لە گەمارۆکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە
posted onMarch 20, 2019
noبۆچوون

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێخۆشبوونی کاتی عێراقی لە گەمارۆکانی ئێران و لەسەر داواى ئەو وڵاتە، بۆ ماوەی سێ مانگ و بە مەرجی ئەوەی لە بری پارە دەرمان و خواردن بە ئێران بدات، درێژ کردەوە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسە بەرپرسێکی ئەمریکایی لەو بارەوە گووتویەتی "لە کاتێکدا ئامانج لە لێخۆشبوونی کاتی، هاوکاریکردنی عێراقە بۆ کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی کەمبوونی وزە لەسەر ئەو وڵاتە، بەڵام دانوسان لەگەڵ شەریکە عێراقییەکانمان لەسەر گەمارۆکانی ئێران درێژە پێ دەدەین". لە درێژەدا گووتیوویەتى "بەرزبوونەوەى بەهاى وزە و زۆرکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکان هاوکاری عێراق دەکات لە گەشەکردنی ئابوورییەکەی و دەبێتە هۆکاری ئەوەی عێراق بەرەو یەکپارچەیی، دیموکراسی و کرانەوە بچێت و هاوکات خۆی ڕزگار بکات لەو خەسارانەی ئێران پێی دەگەیەنێت".

لە بەرامبەردا دەوڵەتی عێراق کارکردنی بانکی پارسیان و بانکی میللی ئێرانی لە بەغدا ڕاگڕتووە و خستونییە ژێر چاوەدێری خۆی. هەر لەم ماوەیەشددا ئەمریکا سزای بانکێکی عێراقی دا کە ئاڵوگۆڕی ماڵی لەگەڵ ئێران هەبوو".

 

 

واشنتۆن سوپاى پاسدارانى خستە نێو گرووپى تیرۆرەوە

سوپاى پاسداران

نیۆیۆرک تایمز بڵاوى کردەوە کە مایک پەمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەگەڵ چەند بەرپرسى باڵاى کۆشکى سپى، خەریکن سوپاى پاسداران و هەندێک لە ملیشیا شێعە عێراقییەکانى نێزیک لەو سوپایە وەک گرووپى تیرۆریستى سزا و بیانخاتە نێو لیستى ڕەشى تیرۆرەوە. نیۆیۆرک تایمز بڵاوى کردەوە کە لیستەکە، ئەو بەرپرسە عێراقییانەش دەگرێتەوە کە سەر بەم گرووپەن.

لەم پەیوەندییەدا وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنێ گوتى "سەرقاڵى هەندێک پرسى تایبەت بە سوپاى پاسداران و میلیشیا شێعەکانى سەر بەم سوپایەین". نیۆیۆرک تایمز نووسى، سەرەڕاى دژایەتى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا، وەزارەتى دەرەوەى ئەم وڵاتە، مانگى پێشوو میلیشیا شێعە عێراقییەکانى خستە نێو لیستى ڕەشى تیرۆریستییەوە.

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا نووسى "ئامانجى سەفەرەکەى پەمپئۆ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ سوپاى پاسداران و هێزە شێعە نێزیکەکانى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق".

 

پێویستە گوشارە ئابوورییەکان زیاتر بکرێن

سیناتۆر

سیناتۆر "تام کاتن" ئەندامی پلەبەرزی سەنای ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ڕژیمی ئێران لە دۆلارە نەوتییەکانی کەڵک وەردەگرێ بۆ دابینکردنی سەرچاوە ماڵییەکانی تیرۆریستان و چاندنی تۆوی قەیران لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە باشترین ڕێگە ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی ئێران بە سفر بگەیێندرێت".

پێشتر سیناتۆر "مارکۆ ڕۆبیۆ"ى ئەندامانی پلەبەرزی سەنای ئەمریکاش گووتبوی "کاتی درووستکردنی زۆرترین گووشارە لەسەر تاران کە پاڵشتی تیرۆریستان دەکات" و داواى لە دۆناڵد ترامپ کردبوو کۆتایی بێنێت بە لێخۆشبوونی کاتی گەمارۆکان بۆ هێندێک لە وڵاتان.

بۆلتە

بە پێى ڕاپۆرتێکى ڕۆیتەرز، یلیم پۆبلتە یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمەڕ کۆنتڕۆڵى چەک، سێشەممە لە دانیشتنێکى لە ڕێکخراوى نەتەوەکان لە ژنێفى سویس، بەرنامە مووشەکییەکەى ئێرانى بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانى تێکدان و شێواندنى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و زیادبوونى توندوتیژییەکان ناو برد.

خاتوو پۆبلتە بەرنامەى مووشەککى ئێران و ناردنى مووشەک بۆ هاوپەیمانەکانى تاران لە لوبنان و یەمەنى بە "هەڕەشە"یەکى گەورە لە ناوچەکە و دونیا نێو برد و داواى لە وڵاتان کرد کە بە وەستاندنى هەناردەکردنى تەکنەلۆژیاى مووشەکى بە ئێران، ڕێگە بگرن لە بەرنامەى مووشەکى تاران. پۆبلتە بە گوتنى ئەوەى کە ئەگەرى هەیە ئێران سوود لە کڵاوەى ئەتۆمى و چەکى بایەلۆژیک و کیمیایی بۆ سەرى مووشەکەکانى خۆى وەربگرێت، "داواى وەستاندنى خێراى بەرنامە مووشەکییەکەى تارانى کرد".

بە قسەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، ئێران مووشەک و پەهپادى داوەتە دەستى حووسییەکانى یەمەن کە ئەوانیش هێرشیان پێ دەکەنە سەر خاکى عەرەبستان و ئیماراتى یەکگرتووى عەرەبی. ئەم یاریدەدەرى پەمپئۆ لەمەڕ کۆنتڕۆڵى چەک لەو دانیشتنەى سویس پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى بەرنامەى مووشەکى بالیستیکى ئێران جدی و شێلگیرانە کار بۆ وەستاندنى ئێران دەکات.