بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگهێشتى مامۆستا محەمەد ئەدیب بۆ دادگاى تایبەتى ڕۆحانیەت

احضار ماموستا محمد ادیبی بە دادگاە ویژە روحانیت
نیگەرانى کۆمارى ئیسلامى لە دووبارە دەستپێکردنەوەى مانگرتنى بانە و شارە سنوورییەکان
posted onJune 7, 2018
noبۆچوون


بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى، دادگاى تایبەتى ڕۆحانیەت لە هەمەدان، مامۆستا محەمەد ئەدیبى ـى مامۆستاى ئایینى و خۆشەویستى نێو خەڵکى بانەى بانگهێشت کردووە تا دووبارە بە بەهانەى دروستکردنى هەرجومەرج لە ئەمنیەتى میللى، دادگایی بکەن.

مامۆستا محەمەد ئەدیبی یەکێک لەو دەگمەن مامۆستا ئایینیانەیە کە پشتیوانى مانگرتنى خەڵک و کاسبکارانى شارى بانەى کرد دژ بە داخستنى دەروازە سنوورییەکان و داواى لە حکومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد کە بە بریارەکەیدا بچێتەوە. هەر ئەم پاڵپشتییەى مامۆستا ئەدیبی لە خواستەکانى خەڵک و کاسبکاران و دووکاندارانى شارەکە، بووە هۆى ئەوەى کە بە لێشاو خەڵک ڕوو بکەنە نوێژى هەینى ئەم پیاوە ئایینییە ئازادیخوازانە و نەچنە نێو نوێژى هەینى حکومەت کە ئیماموخەتیبەکەى دەستنیشانکراوێکى ویلایەتى فەقییە.

بانگهێشتى مامۆستا ئەدیبى بە دادگاى تایبەتى ڕۆحانیەت لە کاتێکدایە کە خەڵکى بانە هۆشدارییان داوە کە ئەگەر تا کۆتایی مانگى ڕەمەزان خاڵە سنوورییەکان نەکرێنە، دووبارە دەست بە مانگرتن دەکەنەوە.

لەسەر بنەماى هەواڵى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى، ئیتلاعاتى بانە داواى لە دادگاى تایبەتى ڕۆحانیەت لە هەمەدان کردووە کە ئەم ڕۆحانییە ڕەخنەگرەى سیاسەتەکانى ڕێژیمى ئیسلامى دەستبەسەر بکات.