بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سنوورەکان نەکرێتەوە مانگرتنى گەورەتر ئەنجام دەدرێت!

سنوورەکان نەکرێنەوە، مانگرتن دەست پێ دەکاتەوە
ئاکامەکانى مانگرتنى ٢٥ ڕۆژە وردە وردە دەردەکەون!
posted onJune 2, 2018
noبۆچوون

 

پەرویز ئیدەپوور ـى فەرماندارى شارى پاوە گوتوویەتى چالاکى کۆڵبەرى لە سنوورى شۆشمێى پاوە کە نزیکەى ٨ مانگە داخراوە، تا کۆتاییەکانى ئەم حەفتەیە دەست پێ دەکاتەوە.

 

فەرماندارى پاوە گوتوویەتى کاروبارى کۆڵبەرى گۆڕانى بەسەردا هاتووە و لەسەر بنەماى بڕیارى دەوڵەت، لەمەودوا کۆڵبەرى لە ژێر چاودێرى گومرگ بەڕێوە دەچێت و سنوورنشینەکانیش دەتوانن بە سوودوەرگرتن لە کارتى کۆڵبەرى دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

 

ئەو دۆخە نوێیەى کە فەرماندارى پاوە قسەى لەبارەوە کردووە، کۆنتڕۆڵى زیاترى کۆڵبەرییە لە لایەن دەوڵەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا دەروازە سنوورییەکان نەکراونەتەوە و دووبارەبوونەوەى مانگرتنى ٢٥ ڕۆژەى بانە و هەندێک شار و شارۆچکەى دیکە لەم دۆخە هەستیارەى ئێستا، تەواو دەوڵەتى نیگەران کردووە.

 

خەڵکى ناوچە سنوورییەکان هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر تا کۆتایی مانگى ڕەمەزان خاڵە سنوورییەکان نەکرێنەوە، مانگرتنى شێلگیرانە و سەراسەرى دەست پێ دەکەنەوە.