بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەهۆى دەست لەکارکشانەوەى زەریف بۆڕسەى تاران پاشەکشێ دەکات

بەهۆى دەست لەکارکشانەوەى زەریف بۆڕسەى تاران پاشەکشێ دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 27, 2019
noبۆچوون

 

لەدەستپێکردنى مامەڵەى بازاڕگانی بۆڕسەى ئێران، بەهۆى دەست لەکارکێشانەوە لەناکاوەکەى محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى حکومەتى تاران لەپۆستەکەى، نزیکەى دوو هەزار خاڵى لە دەست دا.

 

لە کۆتا مامەڵەى خۆیدا لەئ ێوارەى دووشەممە بۆرسەى تاران، پێنوێنى سەرەکی تێدبێکس ٧٦٢ لەئاستەکانى ١٦٦٠٣٠ خاڵ، کۆتایی بە مامەڵەى بازرگانى هێنابوون. زەریف، ڕۆژێک دواى دەستلەکارکشانەوەى لە پۆستەکەى کە لە ڕێگەى هەژماری تایبەتى خۆی لە تۆڕی (ئینستگرام) بڵاویکردبوویەوە بەمیدیاکانى وڵات راگەیاند " درز لەنێو رژێمى ویلایەتى فەقێی دەسەڵاتدارى تاران هەیە".

ڕوونیشی کردەوە "ململانێی پارت و گرووپەکانى وڵاتەکەى ببووە ژەهرێکى کوشندە بۆ سیاسەتى دەرەکى ئێران". زەریف لە چاوپێکەوتنێکیدا گووتیشى "ململانێ و ناکۆکی لەنێوان پارت و گرووپەکان کاریگەرى ژەهرێکى کوشندەى هەیە". ئەمەش لە کاتێکدایە درەنگدانى ئێوارەى دووشەممە ٢٤ شوبات، زەریف لەرێگەى هەژمارى خۆى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش بە حەسەن روحانى، سەرۆککۆماری وڵاتەکەى کردووە، بەڵام ڕوحانى پەسەندى نەکرد.

بۆرسە

لەلایەن خۆیشیەوە گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکراى کرد "ولایەتە یەکگرتووەکان لەنزیکەوە چاودێرى راپۆرتەکانى دەستلەکارکشانەوەى محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەی ئێران دەکات"، کە بە ئەندازیارى رێککەوتننامەى ئەتۆمیی ساڵى ٢٠١٥ دادەنرێت. ئەو گووتەبێژە جەختى لەوەش کردەوە "تا ئێستا هیچ کۆمێنێتێکى زیاترمان لەو پرسە تەنها چاودێرى پرۆسەکە دەکەین".

لەسەرەتاکانى کانونى دووەمى رابردوو، تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى لەرێگەى راپۆرتێکیدا نیازی زەریف دەستلەکارکشانەوە لە پۆستەکەى کردووە، ئەو کات هۆکارەکەى بۆ "فشارەکانى کۆنەپارێزەکانى وڵاتەکەى بوون، کە بەردەوام ڕەخنەیان لەو وەزیرە دەگرێت لەگەیشتن بەرێکەوتن لەگەڵ وڵاتانى جیهان".

ئەو رێککەوتنە سەرەڕاى تەمەنى زۆر نەبوون، کاتێک لە ئایارى رابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەو رێککەوتنە کشایەوە، قازانجێکى دارایی بۆ تاران دروست کرد، کاتێک زۆربەى پارە بلۆککراوەکانى کرانەوە، بەڵام پارەکانى بۆ پاڵپشتى و پارەدارکردنى گرووپە دەرەکییەکانى ئێران کرد، هیچی بۆ ناوخۆى وڵات تەرخان نەکرد.