بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دایکی سمایل بەخشی قۆڵبەست کرا

دایکی سمایل بەخشی قۆڵبەست کرا
AvaToday caption
پاش تێپەڕینى مانگێک لە قۆڵبەستکردنی دوبارەی سمایل بەخشی، هێزە ئەمنییەکان دایکیان دەستبەسەر کرد
posted onFebruary 18, 2019
noبۆچوون


کاناڵی سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپە، یەکشەممە ٢٨ ڕێبەندان بڵاوی کردەوە کە دایکی سمایل بەخشی قۆڵبەست کراوە و بە هۆی خراپبوونی باری تەندرووستی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، بنەماڵەی سمایل بەخشی بە سەردان کردنی دەزگای قەزایی شوش بە دوای چارەنووسی کوڕەکەیانەوە بوون کە بە بڕیاڕی دادوەری گشتی، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەی بەخشی و دایکی ئەو چالاکە کرێکارییەیان قۆڵبەست کردووە. سەرچاوەیەکی نیزیک کە کرێکارانی حەوت تەپە ئاشکرای کردووە بە هۆی ئەو هێرشە دایکی سمایل بەخشی لە حاڵ چووە و دۆخی جەستەیی بە جۆرێک خراپ بووە کە یەکسەر ناردویانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

سمایل بەخشی چالاکی کرێکاری یەکی ڕێبەندان بۆ دووەمین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکان قۆڵبەست کرا و بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ، ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن ناوبراو  بۆ بەدرۆخستنەوەی هەواڵی شکەننجە کرانی لە ژێر گووشار دایە. ماوەیەکە ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان لە ئێران پەرەیان ستاندووە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەزایی و ئەمنیەتی لەگەڵ کرێکاران زیادی کردووە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوودانی ئەو هەڵسوکەوتانەی لەگەڵ ناڕزاییان شەرمەزار کردووە و ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام مافی خەڵکی وڵاتەکەی پێشێل دەکات.