بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا تورکیە سورە لەسەر کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیە

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا تورکیە سورە لەسەر کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیە
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2019
noبۆچوون

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی شەممە دوای ڕاگەیاندنی ئۆڵتیماتۆمی دیاریکراو لە لایەن ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ڕووسیە.

 

سەرۆکی حیزبی ئاکپارتی و سەرکۆماری تورکیە ئەو قسانەی لە کاتی گەڕانەوە لە دانیشتنی سێ قۆڵی سووچی و لە نێو فڕۆکەدا بۆ ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێران باس کرد. ئەردۆغان لە قسەکانیدا گووتی: ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی کڕینی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیە و هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئەوەی لەو بڕیاڕە پاشگەز بینەوە.

تورکیە یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە و پێشتریش سەرەڕای هەڕەشەی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ناتۆ بۆ پاشگەزبوونەوە لە کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ جەختی کردبووە کە پێویستی بەو سیستەمە موشەکییە هەیە و لە کڕینیان پاشگەز نابێتەوە. هاوپەیمانی ناتۆ بە هێنانەوەی بەڵگەی ئەوەی کە سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لەگەڵ سیستەمەکانی ئەو هاوپەیمانەتییە ناگونجێت داوای لە تورکیە کردووە پاشگەز بێتەوە لە کڕینی ئەو سیستەمە موشەکییە.

ئەمریکا تا پازدەی مانگی فێبریوەرى ( ٢٤ى ڕێبەندان) کاتی دابووە ئانکارا بۆ هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنی کڕینی موشەکی ئێس ٤٠٠ لەگەڵ ڕووسیە و جەختی لەوەش کردبووە لە ئەگەری ڕەتکردنەوەى تورکیە لە بڕیاڕی فرۆشتنی مووشەکی پاتریۆت و کەرەسەی پەیوەندیدار بۆ بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکە بە ئانکارا پاشگەز دەبێتەوە.

لە لایەکی دیکە واشنتۆن هەڕەشەی ئەوەی لە ئانکارا کردبوو لە ئەگەری جێبەجێ بوونی پەیمانی کڕینی موشەکی ئێس ٤٠٠ ڕادەستکردنی فرۆکەی جۆری ئێف ٣٥ کە بە پێشکەوتووترین فرۆکەی شەڕکەری دونیا دێتە ئەژمار دەوەستێنێت.