بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترەمپ: ئەگەر ئێران هورمز دابخات رێگە نادەین شاندەکەیان بگەڕێتەوە

ترەمپ: ئەگەر ئێران هورمز دابخات رێگە نادەین شاندەکەیان بگەڕێتەوە
posted onJune 22, 2026
noبۆچوون

سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"، هۆشدارییەکی توند و بێپێشینەی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تاران کرد و ڕایگەیاند، داخستنی گەرووی هورمز بەواتای کۆتاییهاتن و لەناوچوونی ئێران دێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕابردوو ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا قسەی کردووە و هۆشداریی توندی پێداون لە ئەگەری هاوێشتنی هەر هەنگاوێک بۆ داخستنی گەرووی هورمز.

ئەگەر ئێران گەرووی هورمز دابخات، تەنانەت شاندی دانوستانکاری ئێرانیش ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. ئەگەر ناچار بن، ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمز دەکات.

لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی کرد لە گەرووەکە و ڕایگەیاند، ئەمریکا لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، پشکی 20% لە نەوتی تێپەڕبوو دەبات.

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترەمپ وتی ئێستا بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کێشەیەکی ئەوتۆ دروست ناکات، بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا تەواوی سەرنجی وڵاتان لەسەر پرسی ڕێککەوتن بێت لەگەڵ ئێران.