بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەی: ئیتلاعات خۆى ئەنوەر ئەمینی کوشتووە

ئیتلاعات خۆى دەستى لە کوشتنى ئەو ئەندامەیدا هەبووە
AvaToday caption
دوای ٢ ساڵ دەرکەوت ئەنوەری ئەمینی کە ئەندامی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بوو، لەلایەن بەرپرسانی خودى سوپاوە کوژراوە
posted onMay 19, 2018
noبۆچوون

 

دوو ساڵ بەر لەئێستا لە رۆژی سێشەممە ١٩-ی رێبەندانی ١٣٩٥ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە (ئەنوەر عەلی دارفرۆش) و ئەمیر عەلیپور ناسراو بە (ئەمیر عومەر مەحمەل) کرد.

لەو رووداوەدا کە لە عەلوەکەی بۆکان بووە، ئەنوەر ئەمینی کوژرا،و ئەمیر عەلیپوریش بڕیندار بوو. ئەنوەر ئەمینی ئەندامی سوپای پاسداران بووە، و تەنانەت پلەکەی هەتا پلەی جێگری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە بۆکانیش بەرز بووەتەوە. ئەوکات هەردوو رێکخراوی هەلۆکانی زاگرۆسی نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تێکۆشەرانی ئالای سووری نزیک لە کۆمەلە کوشتنی ئەنوەر ئەمینی-یان وە ئەستۆ گرت.

دوای دوو ساڵ لەکوشتنی ئەنوەر ئەمینی زانیارییەکی تایبەت بە ئاڤاتودەی راگەیاند کە سوپای پاسداران خۆی دەستی لە کوشتنی ناوبراو هەبووە، ئەو سەرچاوەیە دەلێ حاجیزادە بەرپرسی ئیتلاعاتی ئەوکاتی سوپای پاسداران و فەرماندەی سوپای پاسداران لە بۆکان دەستیان لەکوشتنی ئەنوەر ئەمینی هەبووە.

هەر ئەوکاتیش لەدوای کوژرانی ئەنوەر ئەو دوو بەرپرسە لە بۆکان دوور خرانەوە. سەرچاوەکە بە ئاڤاتودەی راگەیاند کە لەنێوان ئەنوەر ئەمینی و ئەو دوو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە بۆکان ناکۆکی هەبووە، ناکۆکییەکەش لەسەر فرۆشتنی مادەی هۆشبەرو ١٥٠ سیکەی ئاڵتوون کۆن بووە، کە ئەنوەر ویستوویەتی بەتەنیا بیخوات، هەر ئەوەش وایکردووە لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و ئیتلاعاتی سەر بە سوپای پاسدارانیش ئاگاداری ئەو رووداوە بوونە، هەربۆیە دوای دوو ساڵ ئامادە نین ژمارە یا کۆدی شەهادەت (کوژران)-ی بۆ بکەن،و وەک کوژراوی خۆیان ناوی ببەن.