بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ورمێ؛ مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسی لە ئارادایە

ورمێ؛ مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسی لە ئارادایە
posted onMay 20, 2026
noبۆچوون

دۆخی سێ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەهۆی گواستنەوەی کتوپڕیان بۆ شوێنێکی نادیار، نیگەرانییەکان لە ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان چڕ بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، هەر یەکە لە ناسر بەکرزادە (تەمەن ٢٦ ساڵ)، کەریم یەعقووبپوور (هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستیی تایبەت) و میحراب عەبدوڵڵازادە، لە کاتێکدا بەرەو شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە کە هێشتا ڕێکارە یاساییەکان لە دۆسیەکانیاندا تەواو نەبوون.

دۆسیەی کەریم یەعقووبپوور هێشتا لە دیوانی باڵای دادوەری یەکلایی نەبووەتەوە و سزای میحراب عەبدوڵڵازادەش (لە دەستگیرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی) بۆ ماوەی دوو مانگ ڕاگیرابوو، کە ئەمڕۆ وادەکەی کۆتایی هاتووە. هەروەها ناسر بەکرزادە کە بە "سیخوڕی" تۆمەتبار کراوە، بە شێوەیەکی گوماناوی و لەناو ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا لە زیندان براوەتە دەرەوە.

ناوەندە مافەروەرییەکان هۆشداری دەدەن کە ئەم سێ زیندانییە لەژێر ئەشکەنجەی تونددا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەپەلە فشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەم سزایانە.