بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیا ڕێگەی نەدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕزگار ببێت

تورکیا ڕێگەی نەدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕزگار ببێت
posted onMay 20, 2026
noبۆچوون

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی پەردە لەسەر پلانێکی نهێنیی مۆساد لادەدات کە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمی تاران بووە لە ڕێگەی هێرشێکی زەمینیی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی، تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان توانیویەتی ترەمپ قایل بکات کە پلانەکە ڕابگرێت.

سەرۆکی مۆساد چوار ساڵ پێش ئێستا پلانێکی وردی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران داڕشتبوو، کە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێراندا کاتی جێبەجێکردنی هاتبوو. پلانەکە لە دوو قۆناغ پێکهاتبوو؛

٠ قۆناغی یەکەم؛ 100 کاتژمێر بۆردومانی چڕی ئاسمانی و کوشتنی سەرکردە باڵاکان.

٠ قۆناغی دووەم؛ ناردنی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بوو بۆ ئازادکردنی شارە کوردییەکان و پێشڕەوی بەرەو تاران بە پشتیوانیی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل.

هاوکات بڕیار بوو لە ڕێگەی گوشارە میدیاییەکانەوە ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە ناوخۆی ئێران دروست بکرێت تاوەکو سەرکردایەتییەکی نوێ جێگەی ڕژێمەکە بگرێتەوە.

لەکاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکان خەریکی پاککردنەوەی ڕێگەکە بوون بۆ هێرشە زەمینییەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، پەیوەندییان بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و هۆشدارییان داوە کە ئەم هەنگاوە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست دەکات.

ترەمپ دوای ئەم پەیوەندییە، دەستبەجێ فەرمانی ڕاگرتنی پلانەکەی داوە. ئەم بڕیارە ئیسرائیلی تووشی شۆک کردووە، چونکە وەک داڕێژەری سەرەکیی پلانەکە، خۆیان لە دەرەوەی بازنەی بڕیارەکانی کۆشکی سپی بینیوەتەوە. ئێستا لە ناوخۆی ئیسرائیلدا تەنیا چاوەڕێی شکانی ئاگربەست دەکەن تاوەکو پلانەکەیان تەواو بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: نامەوێت کوردەکان بکوژرێن، ئەوان خەڵکێکی ئازان و دۆستی ئێمەن، پێویستە ئۆپەراسیۆنی ناردنی هێزە کوردییەکان بۆ ناو ئێران ڕابگیرێت.