بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات کەیسى کچانى شیناوێی بە ئەمنى کردووە

ئیتلاعات کەیسى کچانى شیناوێی بە ئەمنى کردووە
ئەگەرى بێ سەروشوێنکردنى پارێزەرەکەیان زۆرە!
posted onMay 19, 2018
noبۆچوون

 

بڕیاربوو دوێنێ هەینی لە شینئاوێی پیرانشار ئەو کچانەی لە ڕووداوی قوتابخانەیەکدا سووتابوون، لەگەڵ پارێزەرەکەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕێگەی ئەنجامدانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی پێ نەدوان.

لەگەڵ ئەوەى کە ئیتلاعات ڕێگەى ئەنجامدانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکى بە کچەکان نەداوە، بەڵکو بۆ ماوەیەک حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری کچانی شیناوێیان دەستبەسەر کردووە، و پێیان راگەیاندووە کە نابێ کچەکان ببینێت، و بۆی نییە لەگەڵ هیچ راگەیاندنێک قسە بکات.

سەرچاوەیەکی نێزیک لە ئەحمەدی نیاز بە ئاڤا تودەی راگەیاند کە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دۆسییەی کچانی شیناوێی کردووەتە دۆسێیەکی ئەمنی، و رێگە نادات راگەیاندن و تەنانەت پارێزەرەکەشیان ئەو کچانە ببینێت، بەڵام دواتر و وەک لەو ڤیدیۆیەى بە دەستى ئاڤاتودەى گەیشتووە بۆ ماوەیەکى کەم چاوى پێیان کەوتووە و ئەو دەنگۆیەیش هەیە کە ئەگەرى ئەوە هەیە ئیتلاعات ئەو پارێزەرە بێ سەرەوشوێن بکەن تا دۆسیەى کچەکان بە هیچ شوێنێک نەگات و بێدەنگەى لێ بکرێت.

شایەنى باسە ٥ى دیسەمبەرى ٢٠١٢ (بەرمبەر بە ١٥ سەرماوەزى ١٣٩١ى هەتاوى) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەک لە شارەدێی شیناوێی پیرانشار دوو قوتابی کچ گیانیان لەدەست دا، و ئەوانیتریش بەرێژەی جیاجیا سووتان، بەڵام تا ئێستا چارەسەری تەواویان بۆ نەکراوە، ئەو کچانە بڕیاربوو لەگەڵ پارێزەرەکەیان دوێنێ هەینی دۆخی خۆیان بۆ رای گشتی باس بکەن.