بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، سەرهەنگ ڕەحیم محەممەدی لە هێزەكانی سوپای "ساروڵڵا"ی کرمان لە ناوچەی سنووری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژرا.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "حال وەش" بڵاویکردووەتەوە کە "ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بنکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری کۆهك لە شاری سەراوان و لە ئەنجامدا لانیکەم کارمەندێکی نیزامی كوژرا".