بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگهێشتی دووباری مامۆستا ئایەت غوڵامی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە کرماشان

کرماشان
posted onMay 20, 2025
noبۆچوون

مامۆستا ئایەت غوڵامی، ئیمامی پێشووی مزگەوتی گەورەی "محەممەد ئەلمستەفا" لە کرماشان و وانەبێژی خوێندنی ئایینی، کە پێشتر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو، جارێكی دیكە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت کراوەتەوە. 

ئەم مامۆستا سوننەیە پێشتر لە ٣ی بانەمەڕی  ١٤٠٤ دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣ەوە بە فەرمانی دەزگاکانی ئیتلاعات، کارکردن لە مزگەوتەکان و پێشنوێژی جەماعەتی لێ قەدەغە کراوە.

گوشارەكانی سەر ئەو مامۆستا کوردە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە کوشتنی کۆڵبەران و سووتەمەنیبەران، ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکوومەت، واژۆکردنی بەیاننامەی ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، و ڕەخنە گرتن لە دەستبەسەر كردن و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی مامۆستایانی دیکە.