بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئه‌بوجه‌عفه‌ر باز، فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا کوژرا

ئه‌بوجه‌عفه‌ر باز، فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا کوژرا
ڕەسمێک له ئۆتۆمبیله تێکشکێندراوەکەی حزبوڵڵا
سەرەڕای سەرقاڵ بوونی هێزی بەرگری ئیسرائیل له چوار میحوەری شەڕ دژ به تیروریستان، کوشتنی فەرمانده باڵاکانی حەماس، حزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئێران بەردەوام و ڕانەوستاوه.
posted onApril 16, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی سێه‌شەممه، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، له هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبیلی تیرۆریستان له باشووری لوبنان، توانیویانه  سه‌ركردەیەکی باڵای نیزامی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا بکوژن.

هیزی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، جێگه و پێگەی ئەم گەوره تیرۆریسته هاوتاوه لەگەڵ سەرلەشکەر (لیوا) له ڕیزبەندی جیهانی سوپا.

ئیسرائیل بانگهێشتی ئەوه دەکات، اسماعیل یوسف باز پلاندارێژ و فەرماندەی سەرەکی بووه له هێرشه مووشەکییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لەم وڵاته.

جێگای ئاماژەیه ئەم هێرشه له ڕێگای فڕۆکەی بێه‌فڕۆکەوان ئەنجام دراوه.