ڕۆژی هەینی، ٢ی گەلاوێژ، دوو دیپلۆماتکاری ئەورووپی و چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەمریکا و بەریتانیا کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕێڕەوی کەشتیوانیی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەکە بەشدار بن، لە نێویشیاندا پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا و دانیال کەین، سوپاسالاری ئەو وڵاتە.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەمریکا دەیەوێت هاوپەیمانەکانی هێز و کەرەستەی سەربازیی وەک; کەشتیی دژە مین، کەشتیی جەنگی و درۆن ڕەوانەی ناوچەکە بکەن بۆ هاوکاریکردنی واشنتن لەم دۆسییەدا.