بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل: وەڵامی هێرشی کۆماری ئیسلامی دەدەینەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل: وەڵامی هێرشی کۆماری ئیسلامی دەدەینەوە
ڕەسمێک له سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل
ئامریکا باس لەوه دەکات، زۆرتر له پەنجا لە سەدی ئەو مووشەکانەی که سوپای پاسداران ئاراستەی ئیسرائیلی کردووه، هەر له نێو خاکی ئێران و تەنانەت له کاتی هەڵدان، به هۆی کێشەی تەکنیکی تەقینەتەوه
posted onApril 15, 2024
noبۆچوون

هرزی هالوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل لە بنکەی هێزی ئاسمانی نەواتیم وتی: ئیسرائیل کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی نیازی هێرشکردنە سەر توانا ستراتژیکییەکانی ئیسرائیلی هەبوو، جەختی کردەوە: ئێمە پێداچوونەوە بە هەوڵەكانمان دەکەین.

هەر لەم پەیوەندییه، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ دڕۆنی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە و لانیکەم شەش مووشەکی بالستیکیان تێک شکاندووە کە شەوی شەممە ٢٥ خاکەڵێوه و بەرەبەیانی یەکشەممە لە ئێران و یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.

هەروەها پنتاگۆن له دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاندووه زۆرتر له پەنجا لە سەدی ئەو مووشەکانەی که سوپای پاسداران ئاراستەی ئیسرائیلی کردووه، هەر له نێو خاکی ئێران و تەنانەت له کاتی هەڵدان، به هۆی کێشەی تەکنیکی تەقینەتەوه.