بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەر کردنی تیرۆریستێکی ئێرانی له پیرۆ به تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی

دەستبەسەر کردنی بەکرێگیراوێکی ئێرانی له پیرۆ به تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی
مەجید عەزیزی، تیرۆریستی ئێرانی و ئەندامی سوپای پاسداران
posted onMarch 8, 2024
noبۆچوون

بەشی دژە تیرۆری پۆلیسی وڵاتی پیرۆ ڕایگەیاند، مەجید عەزیزی، شارۆمەندی ئێرانی، به تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێکخراوی "هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن" (APEC) دەستبەسەر کراوه. بڕیاربوو بەرپرسی بالای ولایەته یەکگرتووەکان بەشداری ئەم خوله له دانیشتنەکان بکات.

ڕاگەیاندنەکانی ولاتی پیرۆ له زاری بەرپرسانی باڵای بەشی دژە تیرۆری پۆلیسی پیرۆ، رۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، نووسایان: "مەجید عەزیزی، ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کاتێک سەرقاڵی وەرگرتنی پاره له بانکێک له شاری لیما بووه، له لایەن هێزی دژه تیرۆرەوه دەستبەسەر کراوه".

ئەم شارۆمەنده ئێرانیه دەیەویست به هاوکاری دوو به‌کرێگیراوی پیرۆی، له ڕۆژی بەڕیوه‌چوونی دانیشتنەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) و ڕێک له کاتی ئامادەبوونی بەرپرسی بالای ئەمریکایی لەم دانیشتنه، هێرشێکی بەربلاو تیرۆریستی بەڕیوه ببن بەو هیوایه یان بەرپرسه ئامریکاییەکه بکوژن یان بیڕفێنن.

لەگەڵ تیرۆریسته ئێرانییەکه یەکێک له بەکرێگیراوه پیرۆییەکەش گیراوه بەڵام ئەوی دی توانیوه هەڵبێت. ئێستا هەموو هێزەکانی پولیس و دژه تیرۆری پیرۆ له ئامادەباشی تەوادان و بەدوای ئەو تیرۆریسته دەگەڕن.

پێشتر له ساڵی ٢٠١٤، پولیسی دژه تیرۆری پیرۆ له ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند که هێزەکانی توانیوویانه تیرۆریستێکی لوبنانی سەر به حزب الله له لیما، پایتەختی ئەو ولاته دەستبەسەر بکەن. ئەو تیرۆریسته پیلانی ئامانج گرتنی چەند شوینی جووەکانی هەبوو.

جێگای ئاماژەیه، ئەو تیرۆریسته هەر له سەرەتاوه له ژێرچاودێری چڕی هێزەکانی "موساد" بووه و زۆرینەی زانیارییەکان لەلایەن ئەم دەزگایه به پیرۆ دراوه.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بڕیاره مێت مۆری، یەکێک له بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاته له دانشتنەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابۆری ئاسیا-زەریای هێمن که له ٢٤ی فڤریه تا مارس تا ٨ی مارس بەڕێوه چوو، بەشدار بێت.

لیما، پایتەختی وڵاتی پیرۆ و گەوراترین شاریەتی.