بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سامان یاسین لەهەمبەر ناڕوونی چارەنووسی له زینداەکانی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی

سامان یاسین لەهەمبەر ناڕوونی چارەنووسی له زینداەکانی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی
سامان یاسین، هونەرمەندی بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان
posted onFebruary 27, 2024
noبۆچوون

سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، زیاتر لە ١٨ مانگە لە زیندانەکانی کەرەج و تاران ڕاگیراوە، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران باسی خراپی دۆخی تەندروستی و دەروونیی خۆی دەکات و داوا دەکات چارەنووسی دۆخی زیندانی بوونی ڕوون بکرێت

ئەو هونەرمەندە داواش دەکات، ئەگەر تاوانێکی کردووە سزا بدرێت، تەنانەت ئەگەر لەسێدارەدانیش بێت

هەژماری ئینستاگرامی سامان یاسین، گۆرانبێژی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، نامەیەکی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، نامەکە بۆ غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران نووسراوە و تێیدا باسی دۆخی خراپی تەندروستی و دەروونیی خۆی دەکات.

 سامان یاسین لە نامەکەیدا دەڵێت، بێ هۆکار دەستبەسەر کراوە و بێ دادگەییکردن زیاتر لە 18 مانگە لە زیندانەکانی کەرەج و تاران ڕاگیراوە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی لەسەر هەبێت و چارەنووسی لە زینداندا بە نادیاری ماوەتەوە

سامان یاسین لەهەمبەر ناڕوونی چارەنووسی له زینداەکانی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی
سامان یاسین، هونەرمەندی بەرپرسی ڕۆژهەڵات

لە نامەکەدا هاتووە، "تکایە پێم بڵێن چ تاوانێکم کردووە؟ ئەگەر تاوانێکم کردووە، تکایە سزای زیندانم بۆ ببڕنەوە. ئەگەریش تاوانبار نیم، ئازادم بکەن. نازانم هۆکاری ئەو هەموو توڕەییە و ئازاردانم لە لایەن دامەزراوە دادییەکانەوە چییە. داوای سزای لەسێدارەدان دەکەم. بەرگەی زیندان و ناڕوونی چارەنووسم بە تاوانێک کە نە خۆتان دەزانن و نە من دەزانم، ناگرم. تکاتان لێدەکەم بڕیاری لەسێدارەدانم دەربکەن، هیچ ناڕەزایەتییەکم نییە و خۆم بە پەنجەمۆر و واژووی خۆم بە نووسراو رەزامەندی دەردەبڕم".

 ئەو گورانیبێژە هەروەها دەڵێت، "ژیانم تێکچوو، سەلامەتی رۆح و دەروون و تەندروستیتان لێ سەندم؛ بە نمایش لەسێدارەدرام؛ منتان بردە نەخۆشخانەی دەروونی. ئیدی چی ماوە کە بەسەرم بێنن؟ گیانیشم لێ بستێنن و تەواو. ١٨ مانگە بە بەڵێنی بێ بنەما و درۆی ئێوە کاتم بردە سەر، ئیدی کۆتایی پێ بێنن".

 سامان یاسین رۆژی له مانگی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، بە تۆمەتی پشتگیریکردنی خۆپێشاندەران لە ماڵی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا؛ دواتر دادگەی شۆڕشی تاران بە "موحارەبە و هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران" سزای سێدارەی بەسەردا سەپاند، بەڵام دیوانی باڵای دادوەریی ئێران ئەو حوکمەی جێبەجێ نەکرد و بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دادگەکەی کردەوە.