بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاواتودەی به هاوکارای چالاکانی سیاسی ناوخۆ توانی پێش له تاوانێکی کۆماری ئیسلامی بگرێن

چالاکانی سیاسی ناخۆ به هاوکارای ئاواتودەی توانیان پێش له تاوانێکی کۆماری ئیسلامی بگرێن
ڕەسمێک له شوێنی بەڕێوه‌چوونی کۆنسێرت له سەقز
کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران دەیەویست له کاتی بەڕێوه چوونی کونسێرتێک له سەقز تاوانێکی گەوره بخۆلقێنێت
posted onFebruary 25, 2024
noبۆچوون

دوای ئاشکرا بوونی پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ تەقاندنی بومبێک له نێو خەڵکی ئامادەبوو له کونسێرتی هونەرمەندێکی باشووری، دام و دەزگای پەیوەندیدار، دەستبەجێ شوێنی کونسێرتەکەیان گۆڕی و له هۆڵی زانکۆی فه‌ننی‌ حیرفه‌یی‌ سه‌قز کۆنسێرتەکەیان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی شەمه، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئاواتودەی به پێی ئەو زانیاریانه که له سەرچاوەیەکی تایبەت بەدەستی گەیشتبوو، خەڵکی سەقزی ئاگادار کردەوه که کۆماری ئیسلامی ئێران به تەمای تەقاندنی بۆمبێکه له نێو ئاپورای خەڵکی بەشدار له کۆنسێرتی کارزان فارووق.

بەبڵاوبوونی ئەو هەواڵه، دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، له سۆشیاڵ مێدیا خەڵکی سەقزیان ئاگادار کردەوه و پیلانی داگیرکەرانیان پووچەڵ‌ کردەوه.

تیرۆریستانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی دوای ئەوەی که زانیان کار له کار ترازاوە و پیلانەکەیان بووەته بڵقی سەر ئاو، بۆ ئەوەی بتوانن لانیکەم له ئاستی گوشارەکان کەم بکەنەوه، هۆڵی کۆنسێرتەکەیان گۆڕیەوه. ‌

له سەرەتا بڕیار وابوو، کۆنسێرتەکه له هۆڵی‌ "میلادی" شاری‌ سه‌قز بەڕێوە بچێت و له کاتی قەرەبالغی بۆمبەکه بتەقێندرێتەوه بەڵام دوا به دوای ئاشکراکردنی پیلانەکه له لایەن ئاواتودەی، بە تەواوەتی پیلانەکەیان ڕاگرت و شوێنی کۆنسێرتەکەیان بۆ هۆڵی‌ زانكۆی‌ فه‌ننی‌ حیرفه‌یی‌ سه‌قز، گواستەوه.

ڕێژیم ده‌یویست به‌م ته‌قینه‌وه‌، حیزبه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تاوانبار بكات و هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئێران‌ دژ به خەباته ڕەواکەی کوردستان، بیجولێنن و لەم دەرفەته بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان کەڵک وەربگرێن.

جێگای ئاماژەیه، دوای پووچەڵ بوونی ئەم پیلانه، چالاکانی ناوخۆ له پەیامێک بۆ ئاواتودەی هوشداریان دا: "له ئەگەر ی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌ و كاره‌ساتێك له شاره‌كانی‌ كوردستان، ئێمه ڕێژیمی دژه مرۆیی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران به تاوانبار و بکەری ئەو جینایەته دەزانین".