بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چوار کوژرا و بریندار له هێرشی تورکیه بۆ سەر باشوری کوردستان

له هێرشی تورکیه بۆ سەر باشوری کوردستان، چوار شارۆمەند کوژران
عکس نمایشی است
posted onFebruary 20, 2024
noبۆچوون

سێ‌شەمه شەو، یەکی ڕەشەمێ ١٤٠٢ هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیه، له هێرشێک بۆشەر باشووری نیشتمان، گوندی کافیا له پارێزگای دهۆکیان بوردمان کرد.

به پێی هەواڵی مێدیاکانی باشووری کوردستان، فڕۆکه شەڕکەرەکانی ئف ١٦، له هێرشێکی بەربڵاو گوندی کافیاله ناحیەی دینارته سەر به پارێزگای دهۆکیان بوردمان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار به ئاواتودەی گوتوویەتی: "له ئەنجامی ئەو هێرشه دوو شارۆمەند شەهید و دوو دیکەش بریندار بوونه، ئەوان بۆ سەردان ڕۆیشتبوونه گوندەکەیان".

هەروەها ئەو سەرچاوەیه به ئاواتودەی ڕایگەیاند: "ئەو چوار کەسه، پێشمەرگە بوونه که بۆ سەردان گەڕابوونەوه گوندی کافیا بەڵام مەخابن تووشی هێرشی دڕندانەی تورکیه دەبن".