![نەفتالی بنت، دانانی نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی مەحکووم کرد](/sites/default/files/2023-05/photo_2023-05-18_14-40-43.jpg)
AvaToday caption
نەفتالی بنت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، دانانی نوێنەری نیزامی ئاخوندی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی لە پێشەنگی خراپترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بووە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئەم دەستبەکاربوونەی وەک بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بن لادن ناوبرد.