بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانی لاوێکی یارسانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستەکانى کۆمارى ئاخوندى کرماشان

 کوژرانی لاوێکی یارسانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستەکانى کۆمارى ئاخوندى کرماشان
AvaToday caption
posted onMarch 29, 2023
noبۆچوون

لاوێکی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوی "ئازاد ڕەزایی" لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزە تیرۆریستییە ئینتزامییەکانەوە تەقەى لێ کرا و گوللەیەک بەر سەری کەوت و گیانی لە دەست دا.

ئازاد کە تەمەنی ٢٥ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدرێژ (شارەکی مەهدی)ـى شاری کرماشانە، کاتژمێر ١١ى شەوی دووشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان و لە نزیک گۆڕەپانی نیایش کوژراوە.

 بە وتەی کەسوکارەکەى، هێزە ئینتزامییەکان لە پشتەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی (پژۆ ٤٠٥) کردووە و گوللەى پێ کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئازاد و سێ هاوڕێی دیکەی تەنیا لە شاردا گەڕاون، کەچى هێزە تیرۆریستییەکانى خامنەیی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان گرنگییان بە بازگەکەیان نەداوە و بۆیە تەقەیان لێ کردوون. ئەم بانگەشەیە لە لایەن خێزان و هاوڕێکانی ئازاد ڕەت کراوەتەوە.