بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فیلمێکی بەریتانی ـ یەمەنی خەڵاتی پلاتینی بردەوە

یەمەن فیلم
AvaToday caption
posted onAugust 19, 2022
noبۆچوون

فیلمی (گیراوانی حوسییەکان) توانی خەڵاتی پلاتینی فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی کورتە فیلم لە کالیفۆرنیا ISA بەدەست بهێنێت، کە ساڵانە لەمانگی ئاب لەویلایەتە یەکگرتووەکان بەروەدەچێت.

ئەو فیلمە لەلایەن دەرهێنەرێکی بەریتانییەوە بەرهەم هێنراوەو، میلیشیا حوسییەکانی یەمەنی شەرمەزار کردووە. ئیریک ترۆمێتر، دەرهێنەری ئەو فیلمە تیشکی کردۆتە سەر سێ حاڵەتی دەستگیر کردنی ئافرەت کە لەلایەن میلیشیا حوسییەکانی پاڵپشتی کراوی ڕژێمی ئێران دەستگیر کران و، چەندین تاوانیان لەنێو گرتووخانەو دەرەوەیدا دژیان ئەنجامدراوە، لەکۆتا دەرفەتدا توانیان لەو تاریکستانە دەربازیان بێت و، بەشداریی لەو کورتە فیلمە بکەن.
بردیس سیاغی، شاعیرو چالاکوانی مافی مرۆڤی یەمەنی، یەکێک بووە لەڕزگاربووانی گرتووخانەکانی حوسییەکان و، ژیاننامەی لەنێو فیلمەکەدا خراوەتەروو.
لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە " هەست بەخۆشحاڵی دەکات، چونکە ئەوە سەرکەوتنێکە بۆ نزیکەی۳ هەزار ئافرەتی گیراوی نێو گرتووخانەکانی حوسییەکان".
 باسی لەوەش کردووە زۆربەی ئافرەتە دەستگیر کراوەکان یاساشکێن نەبوون، بەڵکو خزموکەسوکاری سەربازو لایەنگرانی حکومەتی شەرعی بوونە. ئەو چالاکوانە یەمەنیە کە چاوەکانی لەنێو گرتووخانە لەدەستداوە، هیمای بەوەکردووە بەرپرسانی نێو گرتووخانەکان کەژنن پێیان دەڵێن (زەینەبەکان) ئەرکیان ئەشکەنجەدانی گیراوان بووە، گووتیشی "ئەوە هاندانێکە بۆ ئەوەی دەنگمان زیاتر هەڵبرین تاوەکو سەرجەم ژنە گیراوەکان ئازاد دەکرێن".
لەبەرامبەردا ترۆمێتر لەلێدوانێکی نووسراودا پاش بردنەوەی خەڵاتی پلاتینی لەفیستیڤاڵی کورتەفیلم بۆ مانگی ئاب لەشاری هۆلیوود، ڕایگەیاند " ئەمە گەواهیدانێکی هەموو یەمەنیەکانە، کە لەهەموو خاکی ئەو وڵاتە دەناڵێنن، بۆ ئەوانەشە کە خۆیان لەنێو شەڕو ماڵوێرانیدا ناچارن ئازار بکێشن، جگە لەبرسێتی، گرتن و مین و، کۆچکردندا خۆیان دەبیننەوە".
دووپاتیکردەوە " وونبوونی هەواڵەکانی یەمەن لەنێو کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکاندا، پاڵنەرێک بوو بۆ تیمەکەیان لەرێگەی فیلمێکەوە باسی یەکێک لەگەورەترین کارەساتەکانی یەمەن بکەین"
دەشڵێت " دەمانەوێت جیهان گوێ لەو ژنانە بگرێت کەئازاریان چێشتووەو، دەبێ کەیسی یەمەن لەبەرچاوان بت، تاوەکو زیاتر بگەڕێن و، بزانن چ روودەدات".
بەشێکی ئەو کورتە فیلمە لەمیسر تۆمار کراوو، ژمارەیەک لەو ئافرەتانە خانووی شەڵتەری پارێزراو و بەشێکی دیکەی فیلمەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەچەند شوێنێکی جیاوازی یەمەن تۆمار کراوە، جگە لەوانەش فیلمەکە پشتی بەکۆمەڵێک پەرشیفی ئەو وڵاتە بەستووە کە لەماوەی جەنگی ناوخۆییدا تۆمار کراون.