بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زانیار عوسمانى دەستبەسەر کرا

زانیار عوسمانى دانیشتووى گەڕەکی سلێمان بەگی بانەیە و ئەدیمنى گرووپى سمسارى بانە بازاڕە، بە تۆمەتى بەشداریکردن لە مانگرتنى شارە سەرسنوورییەکان دژ  بە بەسترانى خاڵە سنوورییەکان، دەستبەسەر کرا.
زانیار عوسمانى دانیشتووى گەڕەکی سلێمان بەگی بانەیە و ئەدیمنى گرووپى سمسارى بانە بازاڕە، بە تۆمەتى بەشداریکردن لە مانگرتنى شارە سەرسنوورییەکان دژ  بە بەسترانى خاڵە سنوورییەکان، دەستبەسەر کرا.
posted onApril 22, 2018
noبۆچوون

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى لە نێوخۆى وڵاتەوە،  زانیار عوسمانى دانیشتووى گەڕەکی سلێمان بەگی بانەیە و ئەدیمنى گرووپى سمسارى بانە بازاڕە، بە تۆمەتى بەشداریکردن لە مانگرتنى شارە سەرسنوورییەکان دژ  بە بەسترانى خاڵە سنوورییەکان، دەستبەسەر کرا. هەرچەندە زانیار پێشتر کە زانیبووى بەدوایدا دەگەڕێن، هەڵاتبوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵى باوکى و براکەى یاسین کە شووتى فرۆشە لە مەیدانى سلێمان بەگى بانە دەسبەسەر دەکەن و دەستبەسەرى دەکەن، زانیاریش لە ناچارییان و لەبەر براکەى خۆى دەدات بە دەستەوە.

شایەنى باسە ئێستا زانیار عوسمانى لە زیندانى بانەوە دەبرێت بۆ ئیتلاعات بۆ لێپرسینەوەى زیاتر و وەک یەکێک لە خزمەکانى لە بانەوە بە ئاڤاتودەى گوت "ئەگەرى ئەوەیە تۆمەتى گەورەى بدەنە پاڵ، لە کاتێکدا زانیارى تەنیا وەک مانگرتووانى شارەکە دژ بە داخستنى خاڵە سنوورییەکان بەشدارى ئەو چالاکییە مەدەنییەى کردووە" و دووکاندارێکى شارەکەیش ئەوەى پشتڕاست کردەوە کە لەو دەمەقاڵێیەى کە لە نێوان دووکاندارەکان کە لە مەیدانى بەهەشتەوە ڕوویان لە مەیدانى بوین کرد "زانیار هیچ دەستى نەبووە". هەروەها ئاڤاتودەى ئاگادار بووەتەوە کە دایک و باوک و خزمانى زانیار لە دەستبەسەرکردنەکەى نیگەرانن و هەرچەندە ویستوویانە هەواڵێکى لێ بەدەست بخەنە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و ئیتلاعات خۆى دەبوێرێت لە ئاشکراکردنى شوێن و دۆخى زانیار.

شایەنى باسە زیاتر لە شەش ڕۆژە  دژ بە داخستنى خاڵە سنوورییەکان و بازاڕچەکان، کاسبکاران و دووکاندارانى شارە سنوورییەکان مانیان گرتووە و تا دێت ئەم مانگرتنە زیاتر پەرە دەسێنێت و گەورەتر دەبێتەوە.