بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەواڵگری ئیسرائیلی ڕۆڵى لە لەناوبردنى تیرۆریست سولەیمانى هەبووە

هەواڵگری ئیسرائیلی ڕۆڵى لە لەناوبردنى تیرۆریست سولەیمانى هەبووە
AvaToday caption
posted onDecember 20, 2021
noبۆچوون

سەرۆکى پێشووى دەستەى هەواڵگری سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە "هەواڵگری وڵاتەکەى، ڕۆڵی هەبووە لە لەناوبردنى فەرماندەى پێشووى سوپای قودسی پاسدارانى کۆماری ئیسلامی".

 

تامیر هایمان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری ناوەندی کلتووری هەواڵگری (مابات مالام) ڕایگەیاند "لەماوەى بەرێوەبردنى پۆستەکەى، دوو پڕۆسەى لەناوبردنى بەڕێوە چوون، یەکەمیان کوشتنى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى تیرۆریستى سوپای قودس و دووهەمیان بەها ئەبو عەتا، فەرماندەى بزووتنەوەى جیهادی ئیسلامی فەلەستینی بووە لە تشرینى دووهەمى ٢٠١٩".

جەختى لەوەش کردووەتەوە کە "هەواڵگری ئیسرائیلی چەندین پیلانگێری جۆراجۆری پووچەڵ کردووەتەوە، تەنانەت ڕێگریشی کردووە لە گواستنەوەى پارەو چەکدارانى کۆمارى ئیسلامى، بۆ ئەوەى ڕێگری لە جێگیرکردنى چەکدارانى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى لە سووریا بکەن".

لە ئۆپەراسیۆنێکى سەربازیدا بەرەبەیانى ٣ کانوونى دووەمى ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى، لە ڕێگەى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئەمەریکی، کاروانى هەریەک لە فەرماندەکەى سوپاى قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى دەستەى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا لە پایتەختى عێراق دەکرێنە ئامانج.

هۆکاری لەناوبردنى هەردوو فەرماندە سەربازییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ناویان لە لیستى تیرۆری واشنتۆن دایە و پلانداڕێژەری چەندین هێرشی چەکداری بوونە بۆ سەر هێزەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق و ناوچەکە. دواى ئەو پڕۆسەیەش تاران وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تیرۆرکردنى گەورە تیرۆریستەکەى، سەربازگەى عەین ئەسەدی لە پارێزگاى ئەنبار لە ڕۆژهەڵاتى بەغدا کردە ئامانج و مووشەکبارانى کرد.

هاوکات فڕۆکەیەکى مەدەنی تایبەت بەهێڵى ئاسمانى ئۆکرانیا کە لە فڕۆکەخانەى تارانەوە  فڕی کردە ئامانج و سەرجەم سەرنشینە مەدەنییەکانى تیرۆر کرد کە تا ئێستاش ئەو کەیسەى لەگەڵ چەندین وڵات کە سەرنیشینەکان هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بووە، یەکلایی نەبووەتەوە.