بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دادگا و ئیتلاعاتی سنە خەریکی حەپەلۆشکردنی زەوی و سامانەکانی ئەو شارەن

بەرتیلی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی سەرۆکی دادگا و دادوەری سنە
بەرتیلی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی سەرۆکی دادگا و دادوەری سنە
posted onDecember 30, 2018
noبۆچوون


چەند ساڵە دادوەری سنە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی گەڵاڵەیەکی تەعاونی مەسکەنی ئەو شارە. زەوییەکانی ئەو گەڵاڵەیە دەستیان بەسەردا گیراوە و مڵکی بنەماڵەی مەکتوبییە کە دوو کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە سەر بە یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.

 

لە کاتی جێبەجێکردنی ئەو گەڵاڵەیە، کەسانی گرێدراو بە کۆماری ئیسلامی و دامەزراوە ئەمنیەتییەکان لە ڕیزی پێشەوە دابوون و چەندین کەس لە فەرمانبەر و دادوەرە شەریفەکانی ئەو شارە لە گەڵاڵەکە دەرکرابوون.

دوای ئەوەی گەندەڵێ ماڵی و بەرتیلوەرگرتنی کۆمەڵێک لە دادوەرەکانی دادگای ئەو شارە ئاشکرا دەبێت بە ئامانجی بێدەنگکردنی فەرمانبەرانی بێبەشبوو لە خێرەکانی ئەو گەڵاڵەیە، دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی بەشی دووەمی ئەو پڕۆژەیە.

 گەڵاڵەی دووەم لە زەوییەکانی باغی ژاڵە کە خاوەنەکەی بنەماڵەی وەکیلین و ئێستا بە قازانجی دەوڵەت دەستیان بەسەردا گیراوە، جێبەجێ کراوە. ئەو زەوییە دەستەسەرداگیراوانەی باغی ژالە وەک هەموو زەوییە دەستبەسەرگیراوەکانی دیکەدا خەڵکێکی زۆر خۆی لێ بەخاوەن کرد.

 

لە لایەک ئیدارەی ئەوقاف و لە لایەکی دیکە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە خۆیان بە خاوەنی ئەو مڵکە دەستبەسەرداگیراوە دەبینی. دوای ماوەیەک ململانێ سەرئەنجام ئیدارەی ئیتیلاعات توانی بەسەر ڕەقیبەکانیدا سەربکەوێت. لەو نیوەدا بۆ ڕازیکردنی دڵی دادەوریی گشتی و حاکمی سەرەکی، دادگا ئیدارەی ئیتلاعات لە "پانتا ئابیدەر" دووکانێکی بە مەزەندەی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بەخشییە سەید مراد یاریجانی سەرۆکی گشتی دادگا گشتییەکان و شۆڕشی سنە بۆ ئەوەی ناوبراو بەرامبەر بەو دزی و گەندەڵییانە هیچ کاردانەوەیەکی نەبێت.

هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات ٨٠٠ ملیۆن تمەنى داوە بە ئەکبەر جەوهەری بۆ ئەوەی لەسەر ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووەمی گەڵاڵەکانی تەعاونی مەسەکەن، بەربەست درووست نەکات.