بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ئەگەری دەستێدابوونی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆری نوێنەرێکی پارلەمانی بەریتانیا

 ئەگەری دەستێدابوونی کۆماری ئیسلامیی لە تێرۆری نوێنەرێکی پارلەمانی بەریتانیا
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2021
noبۆچوون

▪️کوژرانی ''دەیڤید ئەمس'' نوێنەری بەئەزموونی پارلەمانی بەریتانیا لەلایەن ئیسلامییەکی توندڕەوی خەڵکی سومالی، بەپێی هەندێک بەڵگە و بۆچوون ئەو ئەگەرەی دروست کردووە کە ڕێژیمی دەستی لەم تێرۆرەدا هەبووبێت.

 

''دەیڤید ئەمس'' سەرۆکی هاوبەشی کۆمیتەی بەریتانیایی بۆ ئازادیی ئێران بووە و پشتیوانیی لە شورای میللیی مقاومەت و موجاهدینی خەلق کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیە چاوپێکەوتنی هەبووە. ناوبراو بە توندی دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە و خوازیاری ڕووخانی ئەو ڕێژیمە بووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی لەگەڵ گرووپە توندئاژۆکانی سومالی پەیوەندیی لەمێژینەی هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ''فارین پالیسی'' ڕێژیمی ئێران تۆڕێکی لە گرووپە نیابەتییەکانی لە سومالی بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پێک هێناوە و پشتیوانیی ماڵی و سەربازى لەو گرووپانە دەکات. ئەو تێبینیانە ئەو ئەگەرەی دروست کردووە کە ڕێژیمی ئیسلامی دەستی لەم تێرۆرەدا هەبوو.

دەیڤید ئەمس نوێنەری پارلەمانی بەریتانیا تەمەن ٦٩ ساڵ ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر لە کلیسایەک لە شاری ''ئەسکێس'' لەلایەن ئیسلامییەکی توندئاژۆ بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و تێرۆر کرا.