بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترامپ: لەگەڵ پووتین چاوپێكەوتنێكی زۆر كاریگەرمان هەبوو بەلام نەگەیشتینە ڕێككەوتن 

ئەمریکا و رووسیا
posted onAugust 16, 2025
noبۆچوون

 

 لە دوای سەردانی سەرۆککۆماری ڕووسیە بۆ ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "لەو چاوپێکەوتنەدا بەرەوپێشچوونێکی باشمان هەبوو بەڵام لە سەر کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین نەگەشتینە ئاکام".

ترامپ هەروەها گوتی; لەگەڵ ڤێلادیمیر پووتین، لەسەر چەندین بابەتی دیکە ڕێک کەوتوون کە هەندێکیان گرینگن و جەختیشی کردووەتەوە کە تا کاتێک بەتەواوەتی لەگەڵ پووتین ڕێک نەکەون، هیچ ڕێککەوتننامەیەک لە ئارادا نابێت.

هەروەها پووتین، هیوای خواست ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ترامپ، دەسپێکی خاڵێکی وەرچەرخان بێت بۆ چارەسەری کێشەی ئوکراین و پتەوبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیە.

پووتین باسی لە "لێک تێگەیشتن" لەگەڵ ترامپ کرد و گوتی: "هیوادارم ئوکراین و هاوپەیمانە ئورووپاییەکانی بەرنامەکان تێک نەدەن".

جەختیشی کردەوە کە دەبێت لە سەر بابەتی شەڕ لەگەڵ ئوکراین بەدواداچوون بۆ "بنچینە"ی کێشەکان بکرێت و ڕێگە بە ئەندامبوونی ئوکراین لە "ناتۆ" بگیردرێت.