بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیناتۆر تێد کرووز: ئێمە دەبێت کۆمارى ئیسلامى بڕووخێنین

سیناتۆر تێد کرووز: ئێمە دەبێت کۆمارى ئیسلامى بڕووخێنین
AvaToday caption
posted onSeptember 14, 2021
noبۆچوون

سیناتۆر تێد کرووز لەگەڵ کۆنوانسیۆنى نێونەتەوەیی ئێرانى ئازاد کەوت و گوتى: ئێمە دەبێت کۆمارى ئیسلامى بڕووخێنین.

 

بە پێى ڕاپۆرتى وەرگێڕدراوى ئاڤاتودەى، سیناتۆر تێد کرووز بە بڵاوکردنەوەى وتارێک لە ڕۆژنامەى واشنتۆن تایمز و بە ڕاگەیاندنى ئەوەى کە چالاکى و کردە شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى بە تەواوى ناسێنراون، نووسى: کۆمارى ئیسلامى بە دواى دروستکردنى مووشەک، لەنێوبردنى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى بەتایبەت ئیسرائیل، درووستکردنى گرووپگەلى تیرۆریستى لە نێوخۆى عێراق و یەمەت و لوبنان و پشتیوانى ماددى و ئاراستەکردنى تیرۆریزم لە هەموو دونیا، خەریکى ئەنجامدانى تاوانى دژە مرۆڤییە.

ئەم سیناتۆرە کۆماریخوازە نووسیویەتى: شەش ساڵ پێش سەرۆک ئۆباما ڕێککەوتنێکى ئەتۆمى کارەساتبارى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى هێنایە گۆڕێ و ئەم ڕێککەوتننامەیە، عەلى خامنەیی خستە نێو بیرى دروستکردنى گوڵخانەى ئەتۆمى. تێد کرووز باسیشى لەوە کردووە کە: ئەم ڕێککەوتننامەیە کۆمارى ئیسلامى دووبارە گەڕاندەوە بۆ نێو سیستەمى دارایی دونیا و بە دابینکردنى سەدان ملیار دۆلار بە ئایەتوڵا، هەموو ئەو بوار و هەلانەى بۆ ڕێک خستن کە بۆ پارەشووشتنەوەى گەورە لە سەراسەرى دونیا و پەرەدانى زیاتر بە تیرۆریزم پێویست بوون.

ئەم سیناتۆرە بە ئاماژەکردن بە هەنگاوە کاریگەرەکانى سەرۆک دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى پێشووى ئەمریکا، پێداگرى لەوە کردەوە کە: سەرۆک ترامپ لەم ڕێککەوتننامە کارەساتبارە هاتە دەرەوە و دواتر هەنگاوگەلى گەورە و مانادارى بە ئاراستەى گۆڕینى ڕەفتارەکانى کۆمارى ئیسلامى بە فشار و پاڵەپەستۆى گەورە هەڵێنایەوە و دیپلۆماسى ڕژێمى گۆشەگیر کرد، هەروەها بە لەنێوبردنى سولەیمانى تیرۆریست، کە بەرپرسى مەرگى بەلانى کەمەوە ٦٠٣ ژن و پیاوى ئەمریکایی بوو، پاڵەپەستۆیەکى گەورە و بێ هاوتاى خستە سەر کۆمارى ئیسلامى.

سیناتۆر تێد کرووز ئاماژەکردن بە پشوودرێژى و بێخەیاڵى دەوڵەتى جۆ بایدن لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى، نووسى: ئێمە ئێستا لەگەڵ دەوڵەتەکەى بادین چووینەتە نێو وەرز و قۆناغێکى مەترسیدارەوە. ئایەتووڵاکان بە جددى هەوڵى لاوازکردنى دەستکەوتە ئەمنییە نیشتمانییەکانى چوار ساڵى ڕابردوو دەدەن و دەوڵەتیش بە هەموو شێوەیەک باوەشى بۆ کۆمارى ئیسلامى کردووەتەوە.

ئەم سیناتۆرە کۆماریخوازە لە کۆتاییدا پێداگرى کردووەتەوە: من لە پەرلەمانى ئەمریکا بەردەوامى بە سەرکردایەتى خەبات دەدەم تا ئەمریکا کۆمارى ئیسلامى بە بەرپرسى کردەوە شەڕەنگێزییەکانى بزانێت و دواجار ئەم ڕژێمە زۆردار و شەڕەنگێزە بڕووخێت.