بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو ناوى گەورەى کۆمارى ئیسلامى لە نزیک دانیمارک و ئەڵمانیا بینراون

دوو ناوى گەورەى کۆمارى ئیسلامى لە نزیک دانیمارک و ئەڵمانیا بینراون
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2021
noبۆچوون

هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس لە زمانى هێزە دەریاییەکانى دانیمارکەوە بڵاوى کردەوە کە گەورەترین ناوى هێزى دەریایی کۆمارى ئیسلامى و ناوچەی سەهەندی ئێرانى لە ئاوەکانى دەریاى باڵتیک بینراون. دەگوترێت کە ئەم دوو ناوە بەرەو بەندەرى سێن پترسبۆرگ لە جووڵەدان.

 

ناوەکەى کۆمارى ئیسلامى ناوى "مەکران"ـە و باڵەفڕبەرهەڵگرە و وەک نوێتەرین پاپۆڕى جەنگى کۆمارى ئیسلامى هەژمار دەکرێت. دیمەنى ئەم ناوانە ڕۆژى پێنجشەممە ٣١ى پووشپەڕ گیراون کە ناوێکى باڵەفڕبەر و سەهەندە و لە تەنگەى "فیهمارن بلێت" لە نزیک بەندەرى "بۆرن هۆڵم"ـى دانیمارک بینراون!

ئەم تەنگەیە لە نێو ئاوەکانى دەریاى بالتیکە و کەوتووەتە نێوان هەردوو وڵاتى دانیمارک و ئەڵمان.

بە پێى ڕاپۆرتى هەواڵدەرییە ئێرانییەکان، بەتایبەت ئیرنا، کار و بەرپرسیاریەتى ناوى مەکران و ناوچەى سەهەند، بۆ ئامادەبوونیانە لە مەراسیمى ٣٢٥ ساڵیادى دامەزراندنى هێزى دەرایی ڕووسیە و بەشداربوونیان لەم مەراسیمە بە بانگهێشتى وەزارەتى بەرگرى ڕوسیە بووە.

ناوى مەکران

دەگوترێت دەریادار حوسەین خانزادى، فەرماندەى هێزى دەریایی ئەرتەشى کۆمارى ئیسلامیش بڕیار وایە لە مەراسیمەکە ئامادە بێت کە یەکشەممە ٢٥ى گەلاوێژ بەڕێوە بچێت.

بە پێى ڕاپۆرتى هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس، ناوى مەکران و ناوچەى سەهەند، لە مانگى بانەمەڕەوە، بەندەرعەباسى جێ هێشتووە و پاش خوولدانەوەى ئاوەکانى باشوورى ئەفریقا، بەرەو زەریاى ئەتڵەس بەڕێ کەوتوە.

ناوى سەهەند

کۆمپانیاى ماکسار، وێنەیەکى مانگى دەستکردى بڵاو کردووەتەوە کە نیشان دەدات حەوت پاپۆڕى تیژڕۆ کە زیاتر لە ئۆپەراسیۆنییە دەریاییەکانى سوپاى پاسداران بەکار دەبرێن، لەسەر ناوى مەکرانن. بە پێى ڕاپۆرتەکەى ئەسۆشیتدپرێسیش، ئەم پاپۆڕانە داپۆشراون. سەرەتا دەگوترا کە ئەم ناوانە بەرەو ڤەنزوێلا دەچن. ئەودەم ئەمریکا هۆشدارى دایە ڤەنزوێلا و کوبا کە نابێت ناوەکانى کۆمارى ئیسلامى لە بەندەرەکانى ئەو وڵاتە لەنگەر بگرن.

ناوى مەکران کە ناوێکى پشتیوانیکەر وهەڵگرى باڵەفڕە، لە مانگى بەفرانبارى ساڵى ١٣٩٩ى هەتاوى خرایە ڕوو و بۆ یەکەم جار نمایش کرا.