بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزە ئەمنییەکانى ڕێژیمى ئیسلامى ئێران بە هەڵە چوار کەس دەکوژن

"لە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێراندا، موسلم بامرى ٢٧ ساڵە و حەسەنى بامەرى و خوشکەزا سێ ساڵییەکەى و حەمزە بامرى براى و لاوێکى دیکەى ٢٣ ساڵە بە ناوى یەعقوب بامرى کوژران"،
"لە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێراندا، موسلم بامرى ٢٧ ساڵە و حەسەنى بامەرى و خوشکەزا سێ ساڵییەکەى و حەمزە بامرى براى و لاوێکى دیکەى ٢٣ ساڵە بە ناوى یەعقوب بامرى کوژران"،
posted onApril 16, 2018
noبۆچوون


فەرماندارى شارستانى دلگانى پارێزگاى سیستان و بەلوجستان، لە کاتى تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکانى ئەو شارە لە شۆفێرێکى "قاچاخچییەکى مادەى هۆشبەر"، بە هەڵە کچێکى سێ ساڵە و دوو کوڕى ١٨ و لاوێکى ٢٣ ساڵ و شۆفێرەکەى دەکوژن، ئۆتۆمبێلێک کە بە پێى هەوڵى هەواڵدەرى ئیلنا، ساڵى ڕابردوو تەقەى لە بنکەى سەربازى دلگان کردبوو و هەڵاتبوو.

بە پێى هەواڵى ماڵپەڕى کەمپەینى چالاکانى بەلوچ "لە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێراندا، موسلم بامرى ٢٧ ساڵە و حەسەنى بامەرى و خوشکەزا سێ ساڵییەکەى و حەمزە بامرى براى و لاوێکى دیکەى ٢٣ ساڵە بە ناوى یەعقوب بامرى کوژران"، هەر ئەم ماڵپەڕە بانگەشەى تەقەکردنى موسلیم لە بنکەى سەربازى دلگانى بە پاساوى کوشتنى خەڵکى بێتاوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە لەقەڵەم داوە و نووسیویەتى "موسلیم ساڵى ڕابردوو لە نێو ناڕەزایەتییەکەى خەڵکى دلگان دژ بە ئێران تەنیا بەردى لە بنکە سەربازییەکە گرتووە".