بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چەکە دۆزراوەکانی دەریای عەرەب هی کۆماری ئیسلامین

چەکە دۆزراوەکانی دەریای عەرەب هی کۆماری ئیسلامین
AvaToday caption
posted onMay 10, 2021
noبۆچوون

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاش دەستبەسەرداگرتنى ئەو پاپۆڕە پڕ لە چەک و چۆڵەى کە لە دەریاى عەرەب دەستیان بەسەردا گرتووە، ئاشکراى کرد کە "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخات باری چەک و تەقەمەنی نێو کەشتییەکەی دەریای عەرەب لە ئێرانەوە بەڕێوە کەوتووە و بۆ پاڵپشتیکردنی حوسییەکانی یەمەن لەڕێدا بووە". 

 

هێزی دەریایی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ۸ی مەی ساڵی٢٠٢١ی زایینی (بەرامبەر بە ۱۸ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی) لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یوو.ئێس.ئێس مانتری" توانیویەتی لە باکووری دەریای عەرەب، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەلەمی بێئاڵا و نەناسراودا بگرێت.

بە پێ ڕاپۆرتی هێزی دەریایی ئەمریکا، مووشەکی کۆنترۆڵکراوی ڕووسیا، چەک و تەقەمەنیی چینی، قەناس، دۆشکەی هەوت و چەکی قورس لە نێو کەشتییەکەدا بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش لێکۆڵینەوە لە پاپۆڕەوانەکانى کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکە، بۆیان دەرکەوتووە کە لە ئێرانەوە بەڕێوە کەوتووە و ئامانجیشی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بووە بۆ  حوسییەکانی یەمەن کە کۆمارى ئیسلامى پاڵپشتى سەرەکییانە دژ بە عەرەبستانى سعودیە.