بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى ئەمشەو بەتەمای تاوانێکی گەورەیە!

کۆمارى ئیسلامى ئەمشەو بەتەمای تاوانێکی گەورەیە!
AvaToday caption
گیانی پێنج ناڕازی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکان لە مەترسی دایە
posted onNovember 18, 2020
noبۆچوون

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە تا کاتژمێر یەکی ئەمشەو، پێنج کەس لە ناڕازییانی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکان بە ناوەکانی مێهدی ساڵحی، محەمەد ڕەحیم، هادی کیانی، محەمەد بەستامی و مەجید نەزەری کندتری ئێعدام دەکات.

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بنەماڵەی پێنج بەندکراوە مەحکوم بە ئێعدامەکە وێران دۆستان و کۆمەلێک لە خەڵکی ئیسفەهان لەبەرامبەر دادگای نیکبەختی ئەو شارە، کۆدەبنەوە و لە کاتێکدا کە پلاکاردیان پێبوو و لەسەری نووسرابوو، لەسێدارە مەدەن، ناڕازایەتی خۆیان بە حوکمی ئێعدامی ئازیزانیان دەربڕی.

پێنج مەحکوم بە ئێعدامەکە لە ڕۆژی ڕابردووە هەتا ئێستا پێوەندی تەلەفۆنیان دەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە. مەئمورانی گرتووخانە گووتویانە ئەگەری هەیە هەتا کاتژمێر یەکی شەو ئێعدامیان بکەن.

لاوانی ئیسفەهان و سەرتاسەری ئێران نابێ لە بەرامبەر ئەو ستەمە بێدەنگ بن. ئەگەر بێدەنگ بن خامنەیی تاوانبار زیاتر لە ڕابردوو تاوان ئەنجام دەدات.