بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ: دەبێ ئەمریکا و ئەوروپا دژی ئەردۆغان یەک بگرن

پۆمپئۆ: دەبێ ئەمریکا و ئەوروپا دژی ئەردۆغان یەک بگرن
AvaToday caption
posted onNovember 18, 2020
noبۆچوون

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپئۆ بە ڕۆژنامەی فیگارۆ چاپی پاریسی گووتووە: دەوڵەتی ئەمریکا و ئەوروپا دەبێ سەبارەت بە سیاسەتەکانی سەرکۆماری تورکیە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتوویەتی بەر، بە شێوەی هاوئاهەنگ هەڵسووکەوت بکەن.

 

پۆمپئۆ بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزی گووتوە: من و سەرکۆماری فەڕانسە لەسەر ئەوە کۆکین کە هەوڵەکانی ئەم دواییەی تورکیە زۆر هێرشبەرانە بووە. پۆمپێئۆ ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەم دواییە تورکیە سەبارەت بە ڕووداوەکانی قەرەباغ، لیبی و دەریای مەدیتەرانە کردووە.

پۆمپئۆ گووتویەتی: ئەوروپا و ئەمریکا دەبێ بە یەکەوە هەوڵ بدەن قەناعەت بە ئەردۆغان بێنن کە ئەو هەوڵانەی ئەو بە قازانجی بەرژەوەندی وڵاتەکەی نییە.

پۆمپئۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دەستبردنی بەردەوامی تورکیە بۆ هێزی سەربازی، جێگای نیگەرانییە. بەڵام باسی ئەوەی نەکردووە کە تورکیە دەبێ لە ناتۆدا بمێنێ یاخود نا. ئەمە لە کاتێکدایە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیکی ئەمریکا لە تورکیە هەر هەیە.

شایانی باسە، پۆمپێئۆ لە سەفەرێکی خۆیدا بۆ تورکیە خۆی بواردبوو لەوەی دەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دانیشێت.