بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 لێکەوتەی گەمارۆ قورسەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی، تەنیا ١٠ لەسەدی داهاتە نەوتییەکان بە پێی یاسای بودجەی بەدەست هاتووە

 لێکەوتەی گەمارۆ قورسەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی، تەنیا ١٠ لەسەدی داهاتە نەوتییەکان بە پێی یاسا بودجەی بەدەست هاتووە
posted onNovember 9, 2020
noبۆچوون

ئێحسان خاندوزی، جێگری سەرۆکی ڕاوێژگەی ئابوری مەجلیس، ڕۆژی شەممە ١٧ی گەڵاڕێزان لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی حکومەتی دوونیای ئابوری بڵاو بووەتەوە، نوووسی: تەنیا ١٠ لەسەدی داهاتی نەوتی بە پێی یاسای بودجە بەدەست هاتووە.

لە درێژەدا گووتویەتی: نیزیکەی نیوەی داهاتی بودجەی گشتی لە شوێنی بڵاوبوونەوەی " ئەوراق" و فرۆشتنی کۆمپانیاکان بەدەست هاتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی لە بودجەی ئەمساڵدا، هەناردەی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی بە نرخی ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک گوونجاندبوو کە دەیکردە بڕی ١٨.٢٥ ملیارد دۆلار.

لە لایەکی دیکە ئاماری کۆمپانیاکانی شوێنهەڵگرتنی نەوتهەڵگرەکان نیشانی دەدات ڕژیمی ئێران ڕۆژانە ٣٠٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و نرخی نەوتی ئێران لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا ٣٥ دۆلار بووە. هەڵبەت بەشێک لە نەوت هەناردەی کراوی بۆ پاکانەی قەرزی ئەو ڕژیمە بە کۆمپانیاکانی ساینوپک و سی ئێن پی سی چین بە هۆی سەرمایەدانانی ٥ ملیارد دۆلاری ئەوان لە ناوەندەکانی ئازادگان و یادئاوەرانە و داهاتێکی بۆ ئێران نییە.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە بەشێک لە نەوتی هەناردەی ئێران بەرەو سوریە دەنێردرێت و ڕوون نییە ئاخۆ سوریە پوڵی ئەو نەوتە دەدات یان نا.

پێشتر ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس، داهاتی دەوڵەتی لە بەشی هەناردەی نەوت لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵاندبوو کە دەگەڵ ئامانجەکانی بودجە، جیاوازییەکی زۆری هەیە.

دەوڵەتی ڕووحانی تەمای ٥٧ تریلیۆن تمەن داهاتی لە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی هەبوو.