بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاووڵاتییەکی ئەڵمانی ـ ئێرانى لە زیندانى تارانە

هاووڵاتییەکی ئەڵمانی ـ ئێرانى لە زیندانى تارانە
AvaToday caption
posted onOctober 26, 2020
noبۆچوون

تسایت ئۆنلاین: وەرگێڕانى ئاڤاتودەى

 

ناهید تەقوا، چالاکى مافى مرۆڤ لە کۆڵن، حەفتەیەک بەر لە ئێستا دەستبەسەر کرا. کچەکەى بێهیوایانە لە هەوڵى ئەوەدایە سەرنج و پێداچوونەوە بەم کەیسەدا بکەن.

 

ناهید تەقو کە پێشتر لە شارى کۆڵنى ئەڵمان دەژیا، ٢٥ى مانگى ڕەزبەر بێ تاوان لە ماڵەکەى خۆى لە تاران دەستبەسەر کرا و برایە زیندانى ئەوین. ئێران زیاتر لە حەفتەیەکە ئەم هاووڵاتییە ئێرانى ـ ئەڵمانییەى دەستبەسەر کردووە. بە قسەى کچەکەى مریەم کلارن، دایکە ئەندازیارە ٦٦ ساڵەکەى دانیشتووى کۆأن و چالاکى مافى مرۆڤ، لە ١٦ى گەڵاڕێزان دەستبەسەر کرا و برایە ئەوین شوێنێک کە کۆمارى ئیسلامى خەڵکى تێدا ئەشکەندە و ئازار دەدرێت و دۆخى زیندانییەکان زۆر خراپە.

کلارن، ڕۆژى شەممە لە تویتێکدا نووسى: "٧ ڕۆژە کە هیچ هەواڵێک لە دایکم نییە! من خوازیارى پشتیوانى و پێداچوونەوە و ئازادى ئەوم".

وەزارەتى دەرەوەى فیدراڵ، ئاگادارى ئەم بابەتەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هیچ ددانپیانانێکى فەرمى نییە لەسەر دەستبەسەرکردنى ئەم خاتوونە. ئەوان هەوڵى ڕوونکردنەوەى پرسەگکە و دواتر گرتنەبەرى ڕێوشێنى یاسایین لە ڕێگەى کونسولگەرییەوە.

کچەکەى ناهید تەقوا، لە ٢٢ى گەڵاڕێزان لە تویتێک هەوڵى دا بۆ سەرنجڕاکێشان هاشتاگى (#FreeNahid) و (#FreeMama) بەکار بهێنێت. ئەنجوومەنى نێونەتەوەیی مافى مرۆڤ (ISHR) بە کلارنى گوتووە کە خاتوو تەقوا بە بیانووى (خستنە مەترسى ئاسایشى ئێران) دەستبەسەر کراوە. دایکەکەى ئەو چەندین ساڵە کە هەوڵ دەدات بۆ مافى ژنان و ئازادى ڕادەربڕین. بۆیە (ISHR) ئەوى وەک زیندانییەکى سیاسى پلەبەندى کردووە.

مارتین لسنتین وتەبێژى (ISHR) گوتى: "کۆمارى ئیسلامى بە زیندانیکردنى کەسانى کەسانى دوو پاسپۆرتى کە هاووڵاتى دوو وڵات بن، بە زیندانیکردنیان دەیهەوێت بە ئامانجە سیاسییەکانى خۆى بگات"، ڕێکخراوەکەى ئەو داواى لە دەوڵتى فیدراڵ کردووە تا بە خێرایی هەونگاو هەڵێننەوە بۆ ئەم ژنە ئەڵمانى ـ ئێرانییە.

خاتوو تەقوا لەدایکبوونى ئێرانە و نزیکەى ٤٠ ساڵە لە کۆڵنى ئەڵمان دەژیت. ئەو لە ساڵى ٢٠٠٣ى زاینییەوە بووەتە هاووڵاتى ئەڵمانیا.بە قسەى کچەکەى، بنەماڵەکەى لە کاتى دەستبەسەرکردنییەوە لە ١٦ى گەڵاڕێزان تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان نەبووە. کلارن نووسیویەتى: "ئێمە هیچ زانیارییەکمان لێوەى بەدەست نەکەوتووە. هیچ هەواڵێکمان لە دایکمان نییە و تەنانەت نازانین زیندووە یان نا".