بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کووشتنی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سولەیمانی جیهانی ئەمنتر کردەوە

کووشتنی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سولەیمانی جیهانی ئەمنتر کردەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 29, 2020
noبۆچوون

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر بە ئاماژە بە کووشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس گووتی: دەسکەوتەکانی ترامپ جیهانی ئەمنتر کردووە.

 

پۆمپێئۆ لە دیمانە دەگەڵ فاکس نیوز گووتی: دەتوانین بەرهەمی سیاسەتەکانی ترامپ بە چاوی خۆمان ببینین و ئاماژەی بە کووشتنی قاسم سولەیمانی. ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، تواناییە ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبەری هاوبەشەکان و هاوپەیمانەکانیان لە لە بواری پەراوێزخستنی ئێران و بێبەشکردنی ئەو وڵاتە کە داهاتەکانی کە تەرخانی پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکرا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دەگەڵ فاکس نیوز گووتبوی: ڕژیمی ئێران ٤٠ ساڵە ڕابەرایەتی تیرۆریزم دەکات. ڕژیمێکی مەزهەبی کە لە لایەن ئاخوندەکانەوە بەڕێوە دەبرێت و لە سەرکردەکەی کەسێکی گەندەڵە. ئەو جێگەی کە بەرپرسانی پلەبەرزی ئێران خۆیان دەبوێرن لە دانی مافە ئابورییەکانی ئێران.

مایک پۆمپێئۆ گووتبوی: دۆخی ئابوری ژێردەستی ئێران تراژدیکە بەڵام ڕێبەران، نوێنەرانی پەرلەمان، ئەندامان و فەرماندە پلەبەرزەکانی سوپای پاسداران لە دۆخێکی زۆر خۆشدا دەژین. ئەوان هەموو خەزانەیان دزیوە و پوڵێکی زۆری وەلاناوە. لەبەر ئەوەی دەزانن ئەو ڕژیمە توشی چارەنووسێکی هاوشێوەی ڕژیمەکانی دیکە دەبێتەوە.