بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنی مامۆستایان سەمبولێک بۆ سەرکەوتنی ناڕەزایەتی

پیروزی تحصن معلمین سراسر کشور الگوی مناسبی برای اعتراضات
یەکگرتوویی بێ وێنەی مامۆستایان و فەرهەنگیانی ئێران لە زیاتر لە ٤٥ شاری ئێراندا هیوابەخشی سەرکەوتنی یەکجاری خەڵکی ئێرانە بەسەر سەرەڕۆییدا.
posted onNovember 13, 2018
noبۆچوون

هەوڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و مامۆستایان لە سەرتاسەری ئێران بۆ دووهەم جار لە مانگی ڕابڕدودا مانگرتنیان بەڕێوەبرد.
بە پێچەوانەی هەوڵەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ پێشگرتن لە مانگرتن، مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران بۆ دووهەم جار لە مانگی ڕابڕدودا لە زیاتر لە ٤٥ شار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە پووڵی کردنەوەی قوتابخانەکان، دۆخی خراپی بژێوی ژیانی مامۆستایان و دەستبەسەر کردنیان مانگرتنیان بەڕێوەبرد.

ئەو مانگرتنە لە شارگەلێکی وەک  ئیسفاهان، یەزد، کەرەج، کرماشان، سنە، سەقز، مەریوان، ساری و دەیان شاری دیکەی ئێران بەڕیوە چوو.

پیروزی تحصن معلمین سراسر کشور الگوی مناسبی برای اعتراضات

سەرچاوەیەک لە ناوەندی پەروەردەی سنە بە ئاڤاتودەی گووت: سەرەکیترین خواستی مامۆستایان جێبەجێکردنی خاڵی ١٥ و ٣٠ یاسای بنەڕەتی، جێبەجێ کردنی یاسای سیستەمی پێدانی مووچەی فەرمانەبرانی دەوڵەت و ئازاد کردنی مامۆستایانی دەستبەسەر کراوە.
بە پێی خاڵی ٣٠ یاسای بنەڕەتی ئێران پێویستە پیداویستییەکانی خویندن تا کۆتایی قۆناغی ناوەندی بۆ قووتابیان دابین بکرێت و بە پێی خاڵی ١٥ قووتابیان مافی ئەوەیان هەیە بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.  هەروەها بە پێی یاسای جێبەجێکردنی پێدانی مووچە بە شێوەی هاوئاهەنگ، فەرمانبەرانی دامودەزگاکان لە کاتێکدا کە خاوەن ئەزموونی کاری و بڕوانامەی خوێندنی وەک یەک بن دەبێ مافی وەک یەکیشیان هەبێت، یاسایەک کە بە گووتەی مامۆستایان هیچ کات نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ دام و دەزگاکانی ئاو، گاز، جەهاد و کۆمپانیای نەوت کەمترین مووچەی مانگانەیان هەیە.

مامۆستایان لە دووهەم گەڕی مانگرتنەکەیاندا ویست و داواکاریەکانی خۆیان لەسەر تەختە ڕەشی پۆلەکان دەنووسی و ئەوەش شێوازێکی نوێ بوو لە دەڕبڕینی ناڕەزایەتیەکان.مامۆستایەک بەو شێوە باسی هۆکارەکانی مانگرتن کردبوو: پووڵی کردنەوەی قووتابخانەکان، منداڵانی کار، دۆخی خراپی ئابووری مامۆستایان بە سرنجدان بە هەڵاوسانی ئابووری و دەستبەسەر کردنی مامۆستایان.

پیروزی تحصن معلمین سراسر کشور الگوی مناسبی برای اعتراضات

قوتابیان وێڕای پشتیوانیکردن لە مانگرتنی مامۆستاکانیان، مانگرتنەکەیان بە دەرفەت زانی بۆ هێنانە بەر باسی ویستەکانی خۆیان و کێشەکانی خۆیان ئاوا باس کرد: ناخۆش بوونی شێوەی کووتنەوەی وانەکان، هەستاندنی پووڵ لە قووتابیان، نێوەڕۆکی کتێبەکان و شاد نەبوونی ژینگەی قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندن.

پیروزی تحصن معلمین سراسر کشور الگوی مناسبی برای اعتراضات

لە وێنەیەکدا کە بەردەنگێکی ئاڤاتودەی بۆی ناردووین، مامۆستایانی کرماشانی ئەو داخوازیانەیان هەیە: باش کردنی سیستەمی پەروەردە، ڕێک کردنەوەی ئاستی داهات و ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری، بەکارنەهێنانی هێز بۆ سەرکووتی داواکانیان، زێدە کردنی بودجە و ئەو بڕە پوڵەی دەیدەن بە قووتابخانەکان و زیاد کردنی پۆلەکانی وانە گووتنەوە.

پیروزی تحصن معلمین سراسر کشور الگوی مناسبی برای اعتراضات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەڕ مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران دو ڕۆژی بەردەوام مانیان گرت و نەچوونەوە سەر پۆلەکانی وانەگووتنەوە.
گەندەڵی، پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مودیریەتی خراپ و گەمارۆکانی ئەمریکا ئێرانی لەگەڵ هەڵاوسان و قەیرانێکی قوڵ ڕووبەڕوو کردووەتەوە.