Skip to main content

ڕۆیتەرز: دانوسانی نهێنی دژبەران و هاوپەیمانانی سەرکۆماری ڤەنزوێلا

ڕۆیتەرز: دانوسانی نهێنی دژبەران و هاوپەیمانانی سەرکۆماری ڤەنزوێلا
AvaToday caption
posted onApril 22, 2020
nocomment

کۆمەڵێک سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتەرز باسیان لە دانوسانی نهێنی هاوپەیمانەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرکۆماری ڤەنزوێلا و کەسانی نیزیک بە خوان گوایدۆ ڕێبەری دژبەران کردووە. دانوستانەکان لەسەر لێکەوتەکانی ڤایروسی کۆڕۆنایە.

 

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە ئەو دانوستانە بەهۆی نیگەرانیەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا و پرسی دیکەی وەک ئاوسان و کەمبوونی سووتەمەنی و هەروەها داهاتووی سیاسی ئەندامانی حیزبی دەسەڵاتدارای سۆسیالیست بە سرنجدان بە زیادبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دەست پێ کراوە.

ڕۆیتەرز دەڵێ ئەو دانوستانانە نیشانیان داوە کە هاوپەیمانانی مادۆرۆ و خوان گوایدۆ بەو ئەنجامە گەیشتوون ناتوانن ڕکابەرەکانیان لە لە مەیدان دەربکەن. نوێنەرێکی دژبەر لە پەرلەمانی ڤەنزویلا لەو بوارەوە گووتویەتی: دوو ڕەوتی تووندئاژۆ بوونیان هەیە. نیکۆلاس مادۆرۆ و ئەو کەسانەت کە باوەڕیان وایە بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی خوان گوایدۆ لە کاری سیاسی بچێتە دەر و لە بەرابەردا کەسانێک لەو باوەڕەدان ئەو قەیرانە دەبێتە هۆی ڕووخانی نیکۆلاس مادۆرۆ.

ئەو نوێنەرەی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە دەبێ ڕێگە چارەیەکی سیاسی بۆ ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە. خوان گوایدۆ کە ڕێبەری دژبەرانی حکومەتی ڤەنزوێلایە لە لایەن ئەمریکا و ٥٠ وڵاتی دیکە بە سەرکۆماری یاسایی ڤەنزوێلا ناسراوە.

گوایدۆ لە ساڵێک لەوەپێشەوە گوشاری خستووەتە سەر مادۆرۆ سەرکۆماری سۆسیالیستی ئەو وڵاتە و مادۆرۆ هەوڵ دەدات رێگری بکات لە دووبارە هەڵبژێرانەوەی گوایدۆ وەک سەرۆکی پەرلەمان.