Skip to main content

بەرپرسانی گرتوخانەی سنە هەڕەشەی کوشتن لە ڕامین دەکەن

بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهی: بەرپرسانی زیندان هەڕەشەی کۆشتن لە ڕامین دەکەن
بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهی: بەرپرسانی زیندان هەڕەشەی کۆشتن لە ڕامین دەکەن
posted onJuly 5, 2018
nocomment


بە پی راگەیاندراوێکی بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهی، بەندی سیاسی گرتووخانەی سنە، عەباسی بەرپرسی ئەمنیەتی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە رۆژی چوارشەممە، ١٣ پووشپەڕ هەڕەشەی کووشتن لە ڕامین دەکات پێی دەڵێ "ئەگەر لەسێدارەت نەدەن لە ڕێگەی کەسانی خۆمان لەنێو گرتوخانەدا دەکوژرییت."

 

هەر بە پێ راگەیاندراوەکە "سەر لە بەیانی ئەمڕو پەنج شەممە دووبارە عەباسی و بەرپرسانی دیکەی گرتووخانە دەچنە ژووری ڕامین و دوای لێدانێکی زۆر پێی دەڵێن لەمەودوا دەتنێرین بۆ بەندی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان و پیاوکوژان و دڵنیابە هەر لەوێ بە دەستی پیاوە تایبەتیەکانی ئێمە دەکوژرێیت."

 

بنەماڵەی حوسێن پەناهی باس لە ئەوەش دەکەن کە زانیاری تەواویان لە بەردەستە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی خوزیاری ئەوەن ڕامین زۆر بە شاراوە و بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی ئێعدام بکەن.

 

ڕامین لە پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٦ بە برینداری دەستبەسەر کرا و دوای ٧ مانگ ڕاگرتن لە زیندانى ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ساری سنە کرا. ٢٥ی مانگی بەفرانبار لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێ و ئەو حوکمە لە ٢٢ی خاکەلیوە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی پەسەند دەکرێت.