Skip to main content

کۆماری ئیسلامی و قەیرانی کورتهێنانی بودجە

کۆماری ئیسلامی و قەیرانی کورتهێنانی بودجە
بانکی ناوەندی ئێران لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا دۆخی ئابووری ئێرانی شرۆڤە کردووە
posted onDecember 19, 2018
nocomment

 

ڕاپۆڕتەکە ئەوەی دەخاتە ڕوو کە کورتهێنانی تەرازی چالاکی و سەرمایەدانانی دەوڵەت لە حەوت مانگی ساڵی ٩٧ دا گەیشتووەتە سەرووی ٣٩ هەزار میلیارد تمەن. لە ڕوانینی سەرەتادا ڕەنگە وا بێتە پێش چاوان کە ئەو کورتهێنانی بودجەیە بە هۆی دابەزینی ڕێژەی هەناردەی کاڵا و کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکانە بە هۆی گەمارۆەکانی ئەمریکا.

 

ڕاستی پرسەکە ئەوەیە داهاتە نەوتییەکانی ئێران تا مانگی ڕەزبەر نە تەنیا کەم نەبووتەوە بگرە لە ئەو ڕێژەیە کە دەوڵەت مەبەستی بوو زۆرتریشە. لە چوارچێوەی بودجەی دەوڵەتدا لە چوارچێوەی ٧ مانگی ئەو ساڵ داهاتی بەرهەمهاتوو لە فرۆشی نێوخۆیی و دەرەکی نەوت گەیشتووەتە سنووری ٧٣ هەزار ملیار تمەن لە کاتێکدا چاوەڕوانی دەکرا ٦٠هەزار ملیا تمەن بێت.

ئەمریکا ڕۆژی ١٨ی گوڵان لە ڕێککەوتنی بەرجام چووە دەر و لە مانگی گەڵاڕێزانەوە گەمارۆکانی خستۆتەوە سەر ئێران. ئامارەکان ئەوە دەردەخەن لە مانگی سەرماوەزەوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە بۆ نیوە دابەزیوە. لە یاسای بودجەی ئەوساڵی هەناردەکردندا نرخی نەوتی خاو بە ٥٥ دۆلار پێش بینی کرابوو کە زیاتر لە نیوەی ئەو بودجەیە  بە رێژەی ٣٢ لەسەد پشکی سندوقی گەشەی نەتەوەیی و ١٤.٥ لەسەدی هی وەزارەتی نەوتە.

ئامارە نێو نەتەوەییەکان نیشان دەدەن نێونجی هەناردەی نەوت و گازی ئێران لە حەوت مانگی ئەو ساڵدا بەرامبەر بووە لەگەڵ بڕی پەسەندکراوی پەرلەمان، ئەوە لە کاتێکدایە نێونجی نرخی نەوت لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٧٧ دۆلار بووە.