بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە دونیا ئاستى هەژار دادەبەزێت کەچى لە ئێران هەڵدەکشێ

لە دونیا ئاستى هەژار دادەبەزێت کەچى لە ئێران هەڵدەکشێ
AvaToday caption
ڕێژەی کەسانی زۆر هەژار لە جیهان گەییشتووەتە ٦٥۰ ملیۆن کەس
posted onAugust 21, 2019
noبۆچوون

لە ساڵی ۱۹۹۰ ڕێژەی کەسانی زۆر هەژار ۱ ملیار و ۹۰۰ ملیۆن کەس بوو کە ۳٦٪ی خەڵکی جیهانی دەگرتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ۲۰۱٨ گەیشتووەتە ٦٥۰ ملیۆن کەس واتا ٨.٦٪ی خەڵکی جیهان.

ئەم دابەزینە بە شێوەی یەکسان لە سەرتاسەری جیهان دابەش نەکراوە. بە پێچەوانەی وڵاتانی باشووری سەحرای ئەفریقا کە ڕێژەی کەسانی زۆر هەژار لەم ناوچانە زیاتر بووەتەوە، بەڵام لە چین و وڵاتانی ئاسیای باشوور ڕێژەی کەسانی زۆر هەژار بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە.

پێوەری ناسینی کەسانی زۆر هەژار داهاتی ڕۆژانەیە، واتا کەسانێک کە داهاتی ڕۆژانەیان کەمتر لە ۱ دۆلار و ۹۰ سێنتە. بەپێ ئەم پێوەرەش وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکای باکوور و چەندین ناوچەی دیکە لەم چینەیان بە دژواری تێدا بەدی دەکرێت.

چوارچێوەی دیاریکراوی بانکی جیهانی بۆ هێڵی هەژاری لە چینە جۆراوجۆرەکانی وڵاتان بەگوێرەی داهاتی نیشتمانییە. لە زۆربەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ئەم ڕێژەیە ۲۱.۷ دۆلار لە ڕۆژدا دیاری کراوە.

ڕێژەی کەسانی زۆر هەژار لە ئێران چەندە؟ داهاتی ڕۆژانەی چ ڕێژەیێک لە خەڵکی ئێران کەمتر لە ۲۲ هەزار تمەنە؟