بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنى مامۆستایان بەتحایی بە قسە هێنا

مانگرتنى مامۆستایان بەتحایی بە قسە هێنا
AvaToday caption
وەزیری پەروەردەی ئێران:شێوازی ناڕەزایەتی مامۆستایان شتی خراپی بە دواوە دەبێت
posted onMarch 6, 2019
noبۆچوون

 

محەمەد بەتحایی وەزیری پەروەردەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوە کە لەگەڵ ناڕەزایەتی مامۆستایان کێشەی نییە گووتی "بەڵام ئەو شێوازی ناڕەزایەتی دەڕبڕینە کە مامۆستا لە دەفتەری قوتابخانە دابنیشێ و لەسەر پۆلەکان نەبێ ئاسەوارى خراپی بۆ قوتابیان دەبێت".

 

بەتحایی وەزیری پەرووەردەی ئێران ئەوەی نەشاردەوە کە دەسەڵات توانایی چارەسەری کێشەی مامۆستایانی نییە و گووتی "پەروەردەی ئێران توانایی ئەوەی نییە بەمزووانە هیچ کارێک بە ئاراستەی باشترکردنی دۆخەکە بکات". لە چەند مانگی ڕابڕدوودا چەندین جار لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییە فەرهەنگییەکان لە دەیان شاری ئێران مانگرتنیان بەڕێوە بردووە، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی داوای لە مامۆستایان کردووە بە ئامادەبوون لە ژووری کارگێڕی قوتابخانەکان خۆبپارێزن لە چوونەوە نێو پۆل.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخڕاوی سنفی فەرهەنگیانی ئێران پێش دەستپێکردنی دواهەمین مانگرتنی خۆی لە مانگی ڕەشەمەدا کە دوای مانگرتنی مامۆستایان لە مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەڕی ٩٧ هەوڵی دابوو لە بودجەی ساڵی ٩٨ پشکێکی باش بۆ پەروەردە دابندرێت. ئەو ڕێکخراوە سنفییە ئەوەشی زیاد کردبوو کە لە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی نوێنەرانی ڕێکخراوە سنفییەکانی مامۆستایان لەگەڵ کۆمەڵێک ئەندام پەڕلەمان ڕوون بووەتەوە کە پەروەردە و مامۆستایان تا ئێستاش گرینگییەکی ئەوتۆیان لەو وڵاتەدا نییە.