بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەسەدە ١٥٠ داعشیان دایەوە بەغدا

هەسەدە ١٥٠ داعشیان دایەوە بەغدا
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2019
noبۆچوون

 

دەسەڵاتدارێکی ئەمنیەتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گووتوە، کوردەکانی ئەندامی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیکی سوریە (هەسەدە) زیاتر لە ١٥٠ شارۆمەندی عێراقیان کە پەیوەستی هێزەکانی داعش ببوون، ڕادەستی بەغدا کردووەتەوە.

 

بە پێی قسەکانی ئەو دەسەڵاتدارە ئەو دیلانە یەکەمین گرووپی ئەو دیلە عێراقیانەن کە لە گرتووخانەکانی باکوری سوریە ڕادەگیرێن. ئەو دەسەڵاتدارە عێراقییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، گووتویەتی زیاتر لە ٢٠ هەزار شارۆمەندی عێراقی ئەندامی داعش لە دەستی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک دان. بە گووتەی ئەو دەسەڵاتدارە یەکەمین گرووپی کە ڕادەستی دەوڵەتی عێراق کراوە لە شوێنێکی ئەمن ڕادەگیرێن.

عێراق لەسەر داوای دەوڵەتی ئەمریکا ئەو شارۆمەندانەی خۆی کە پەیوەستی داعش ببوون لە کوردەکان وەردەگرێتەوە. دۆناڵد ترامپ داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کردووە شارۆمەندانی ئەندامبووی داعشی خۆیان کە ئێستا لە دەستی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیکدان وەرگرنەوە و لە وڵاتانی خۆیان دادگاییان بکرێن .

دواهەمین گرووپی داعش کە ٣٠٠ کەس دەبن لە گووندێک بە ناوی باغوز لە پارێزگای دیرەزوور گەمارۆ دراون. ئەو گرووپە داوایان کردووە ڕێڕەوێکی ئەمنیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بچنەوە بیابانەکانی عێراق و ئەگەر ئەو کارەیان لەگەڵ نەکەن، ڕایانگەیاندووە شەڕی مان و نەمان دەکەن. هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) ئەو داوایەی داعشیان ڕەت کردووەتەوە و خۆیان ئامادە کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گرووپە.