بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جان بۆڵتۆن هەڕەشە لە ئەرتەشی ڤەنزوێلا دەکات

جان بۆڵتۆن هەڕەشە لە ئەرتەشی ڤەنزوێلا دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 20, 2019
noبۆچوون

 

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمە بە کاتی ئێران تویتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا نووسى "هەر جووڵەیەکی ئەرتەشی ڤەنزوێلا لە بەرامبەر کەسانی سڤیلی ئەو وڵاتە، بێ چاودێرى نییە".

 

مەبەستی جان بۆڵتۆن لەو قسەیە هەردووک حاڵەتی هاوکاریکردنی خەڵک و سەرکوتکردنی خەڵک دەگرێتەوە. بۆڵتۆن. ئەم ڕاوێژکارەی دۆناڵد ترامپ لە تویتێکی دیکەشیدا نووسی ئەڕرەشی ڤەنزوێلا دەبێ بە ئەرکی خۆی هەستێت بەرامبەر بە پارێزگاریکردن لە شارۆمەندانی ئەو وڵاتە کە بەرەو سنوورەکانی کۆلۆمبیا و بڕازیل ڕۆیشتوون و ڕێگەیان پێ بدات هاوکارییە مرۆییەکان بێ ترس و توندوتیژی و لێپێچینەوە بگەنە نێو خاکی ئەو وڵاتە.

لە تویتێکی دیکەیدا جان بۆڵتۆن وێرای دووبارە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی "یەک ملیۆن خۆبەخش" بۆ هێنانی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا ئاماژەی بەوە کردووە "نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی دەوڵەتی ڕەوایی لەدەستدراوی ڤەنزوێلا، بە جێگەی دەرکردنی یاساداڕێژەرانی ئەوروپایی دەبێ بگەڕێ جێگەیک بۆ تێپەڕکردنی سەردەمی خانەنشینی خۆی بدۆزێتەوە".

ئەرتەشى وەنزوێلا